د.ئاسۆ فایه‌ق پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی منداڵ و تێیدا زانیاری گرنگی ڕوونكردوه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گه‌شه‌ی منداڵ له یه‌كه‌م رۆژی ته‌مه‌نییه‌وه ده‌ستپێده‌كات رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌ستی پێده‌كرێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: گه‌رچی گه‌شه‌كردن له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكی تر جیاوازه، ئه‌مه‌ش به‌پێی خودی منداڵه‌كه‌و چۆنیه‌تی گرنگیپێدان‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ده‌گۆڕێت، قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن بریتین له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان. 1-له ته‌مه‌نی دوو مانگی‌دا منداڵ ده‌ستده‌كات به زه‌رده‌خه‌نه. 2-له ته‌مه‌نی چوار مانگی پێده‌كه‌نێت. 3-دانیشتن له كۆتایی چوار تا حه‌وت مانگی به‌پێی منداڵه‌كه. 4-له پێنج مانگی‌دا منداڵ ده‌توانێت ره‌نگه‌كان جیابكاته‌وه. 5-له ته‌مه‌نی چوار بۆ شه‌ش مانگی خواردنی پێده‌درێت، سه‌ره‌تا له ئاوی میوه ده‌ستپێده‌كرێت به رێژه‌یه‌كی كه‌م، به‌ڵام میوه ترشه‌كان نابێت بدرێت به كۆرپه‌ڵه وه‌ك ئاوی پرته‌قاڵ‌و لاله‌نگی، پاشان شۆربای برنج و گێزه‌ر، مه‌عده‌نوس‌و په‌تاته كه له‌گه‌ڵی تێكه‌ڵده‌كرێت. 6-له‌دوای هه‌شت مانگی ده‌توانرێت ئاوی گۆشت تێكه‌ڵ به شۆرباكه بكرێت. 7-ددان هاتنی منداڵ له شه‌ش بۆ یه‌ك ساڵ ده‌بێت. 8-قسه‌كردن له دوانزه مانگی. 9-له ته‌مه‌نی نۆ مانگی‌دا گاگۆڵكێ ده‌كات‌و دواتریش تا دوانزه مانگی پێده‌گرێت خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure