7/6/2020 03:13 PM

چۆن جوانتر دەرکەوین

پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان رۆڵێکی گرنگیان لە جیهانی پەیوەندییەکانی ئەم سەردەمەدا هەیە. هەندێک جار بۆ کاروباری تاکەکەسی یان کاری ناچارین لەم رێگایەوە لەگەڵ کەسانی دیکە لە پەیوەندیدا بین. بەڵام بەم حاڵەوە هێشتا کەسانێک هەن کە ترسیان هەیە لەوەی کە بچنە بەر کامێرا و بەردەوام نیگەرانی ئەوەن بەباشی و جوانی دەرنەکەون. لە دریژەدا ئاماژە بە چەند خاڵ دەکەین کە یارمەتیتان دەدا بە متمانەبەخۆییەکی زیاترەوە بچنە بە کامێرا لە کاتی ڤیدیۆکاڵدا.

هەڵبژاردنی باکراوندێکی گونجاو
بەر لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکە، هەندێک بیر لە باکراوندی پشت سەرتان بکەنەوە و شوێنێک هەڵبژێرن کە بۆ ئەم مەبەستە گونجاو بێت. هەڵبەت لەوانەیە ئەم بابەتە لە کاتی پەیوەندیی ڤیدیۆیی لەگەڵ دۆست و برادەراندا زۆر گرنگ نەبێت، بەڵام ئەگەر پەیوەندییەکە فەرمی بێت هەوڵ بدەن لە شوێنێکی گونجاو دابنیشن.

گرنگیی تیشکی باکراوند لە کاتی ڤیدیۆکاڵدا
هەڵبژاردنی تیشکی باکراوند خاڵێکی گرنگە کە بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی باش دەبێ سەرنجی پێ بدەن. ئەگەر لە ماوەی رۆژدا ئەم پەیوەندییە بگرن و لە تەنیشت پەنجەرەوە دابنیشن بە جۆرێک کە پشتتان لە پەنجەرەکە بێت ئەگەری ئەوە هەیە لایەنی بەرامبەر بە باشی نەتابینێت و هەندێک لێڵ دەردەکەون. کەوابوو واباشە روو لە سەرچاوەی تیشکەکە بکەن بۆ ئەوەی تیشکەکە بە باشی روخسارتان دەربخات.

خێرایی ئینتەرنێت
پچڕانی پەیوەندیی ڤیدیۆیی بەهۆی لاواز بوونی خێرایی ئینتەرنێتەوە کێشەیەکی باوە. بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ بدەن کاتێک پەیوەندییەکی گرنگتان هەیە و ناتانهەوێ کێشەی لەم چەشنە روو بدات، ئینتەرنێتی وایەرلێس بەکار مەهێنن و لە رێگای کێبڵی "LAN"ـەوە ئینتەرنێت وەربگرن؛ بەم شێوەیە ئەگەری بچڕان و لاواز بوونی ئینتەرنێت کەم دەبێتەوە.  

ستایلی جلوبەرگ و جۆری دانیشتن
هەندێک کەس لایان وایە تەنها بەشی سەرەوەی جەستەیان برازێنەوە تەواوە بۆ ئەوەی ڤیدیۆکاڵیکی باشیان هەبێت، بەڵام هەندێک جار شتێکی چاوەڕواننەکراو روو ئەدات و ناچارن هەستن یان شتی لەم چەشنە. کەوابوو وا وێنا بکەن کە لە نزیکەوە لەگەڵ کەسەکە قسە دەکەن و هەر بۆیە جلوبەرگێکی گونجاو بپۆشن. با رەنگی جلەکانتان هاوشێوەی رەنگی باکراوندەکە نەبێت. هەروەها هەوڵ بدەن لە بەرامبەر شاشەکەدا بە رێکی دابنیشن و مەنووشتێنەوە.

 

سەرچاوە: manycam

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved