ئه‌م كتێبه له نووسینی ژنه شۆڕشگێر نه‌رمین عوسمانه، نووسه‌ر له‌م كتێبه‌یدا باس له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له شاخ و شار ده‌كات و ئاماژه به به‌شداری سیاسی خۆی و بۆچوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌كات و ڕاستگۆیانه ئه‌وه‌ی ده‌یزانێ و بینیویه‌تی و به‌شداری تێدا كردووه نووسیويهتيهوه. ڕۆژنامه‌نووس خه‌له‌ف غه‌فور له پێشكه‌شی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: خاڵی جیاوازی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر به دیدێكی ژنانه سه‌یری سیاسه‌تی كردووه‌و به‌شداری تێدا كردووه‌و وه‌ك ژنێكیش خاوه‌نی ڕوئیای خۆی بووه‌و جیاواز له زۆرێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی دیكه كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی پیاوانه‌ی له‌سه‌ر زاڵبووه‌و نووسه‌ر خۆی نه‌كردووه به قاره‌مان له نووسینه‌كانی و كه‌م وتوویه‌تی ئه‌وه‌م كرد، به‌ڵكو وتوویه‌تی پێكه‌وه ئه‌وه‌مان كرد. نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا باس له بیره‌وه‌رییه‌كانی منداڵی و گه‌نجی و خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی و وه‌زاره‌ت و قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ژیانی خۆی ده‌كات. له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر وه‌ك تێبینییه‌كی پێویست نووسیویه‌تی: له‌م كتێبه‌دا نه‌چوومه‌ته‌وه سه‌ر باسی وردتری ئه‌ركه حزبیهكانم و به‌شداریكردنم له كۆنگره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و خوا یاربێت به‌نیازم له داهاتوودا له دووتوێی كتێبێكدا به‌وردی بیاننووسمه‌وه و ئه‌وه بۆ من به‌شێكی گرنگی ژیانی سیاسیمه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه به ڕاستی و دروستی ده‌یاننووسمه‌وه و چاپ و بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه. ناوی كتێب/ له‌به‌ر تریفه‌ی مانگ خه‌ونه‌كانی نیشتمانمان ده‌چنی ناوی نووسه‌ر/ نه‌رمین عوسمان بابه‌ت/ بیره‌وه‌ری دیزاینی به‌رگ و ناوه‌وه/ ئومێد محه‌مه‌د هه‌ڵه‌چن/ هێرش حه‌مه سه‌لیم چاپ/ چاپی یه‌كه‌م2020 تیراژ/ 1000 دانه نرخ/ 5000 دینار چاپخانه/ كارۆ خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure