8/6/2020 07:16 AM

مۆڵەتی ناردنی بەرهەم درێژکرایەوە

مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایلی "یەک خولەک قەرەنتینە" تا ڕۆژی 20ی جونی 2020 درێژکرایەوە.

"غوڵام حوسێن شاەعەلی" بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایلی "یەک خولەک قەرەنتینە" One Minute Quarantine وتی: بەهۆی پێشوازی هونەرمەندانی و سینەماکارانی لاو لەم فێستیڤاڵە، مۆڵەتی ناردنی بەرهەم تا ڕۆژی 20ی جونی 2020 درێژکرایەوە.

سەبارەت بە ئامانجەکانی فێستیڤاڵی "یەک خولەک قەرەنتینە" ڕایگەیاند: ئەم فیستیڤاڵە بە مەبەستی هاوبەشیکردنی ئەزموونەکانی خەڵکی جیهان بە درێژایی سەردەمی قەرەنتینە بۆ خۆڕاگری لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دامەزراوە، تا لە چوارچێوەی کامێڕاکانی خۆیانەوە، ئەزموونە شیرینەکان، تال، دڵەڕاوکێی، بێکاری، خۆشی و هيواو تەنانەت مردنیش تۆماربکەن.

شاەعەلی سەبارەت بە بابەتەکانی ئەم فیستیڤاڵە وتی: بەشداربووان دەتوانن فیلمە مۆبایلییەکانی خۆیان کە پەیوەندی بەم بابەتانەوە هەیە بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ، ڕەوانە بکەن، لەوانە:
1. قەرەنتینە/ ژیان/ ئەوین/ دین
2. قەرەنتینە/ بنەماڵە/ منداڵان/ یارمەتی هەژاران/ یارمەتی کەسانی دیکە
3. قەرەنتینە/ دەروون/ توندوتیژی بنەماڵەیی/ ئەزموونی تەنیایی/ خۆدۆزینەوە
4. قەرەنتینە/ نەخۆشە تایبتەکان/ بەساڵاچووان
5. بەشی تایبەت/ بێ قەرەنتینەکان (ئەو کەسانەی بەهۆی پیشەکەیانەوە ناچارن لە شوێنی کارەکەیان ئامادەبن).

وتیشی: خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ لە بەشەکانی پیشەیی و ئاماتۆڕ لەبڕی پارەی 20 ملیۆن ڕیاڵ تا پێنج ملیۆن ڕیاڵ و لە بەشی نێودەوڵەتیشدا لە 400 دوڵار تا 250 دوڵار دەگۆڕدرێت.

شاەعەلی سەبارەت بە بەشداری لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵ وتی: هۆگران دەتوانن بە فیلمەکانی خۆیان لە چەند بەشدا بەشداری بکەن و بەرهەمەکانی خۆیان بە ناونیشانی http://miladtower.tehran.ir و یا پەیجی ئینستاگڕامی تایبەت بە فیستیڤاڵ، بە ناونیشانی @One_minute_Quarantine و بە ژمارەی واتس ئاپی 0098351865119 ڕەوانە بکەن.
  
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "یەک خولەک قەرەنتینە" بە دەبیری "غوڵام حوسێن شاەعەلی"، بە پشتیوانی تاوەری میلادی تاران و بە یارمەتی بریکاری کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی شارەوانی شاری تاران، بە شێوەی ئۆنلاین بە ناساندنی سەرکەوتووان بەڕێوەدەچێت.

خاك - بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵ




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved