8/6/2020 04:44 PM

بەتەمام بگەڕێمەوە بۆ بەرشەلۆنە

نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەگەڵ ئەوەی یانەكەی نرخی بە 180 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردوە، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.
نەیمار دا سیلڤا لە لە ساڵی 2013 بۆ 2017 لە یانەی بەرشەلۆنە یاریی كردوە، كۆمەڵێك نازناوی زۆریشی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەدەستهێنا، پاشان بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە كرد و تا ئێستا لە یاریكردن بۆ ئەو یانەیە بەردەوامە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی دەیەوێت ریزەكانی یانە فەرەنسییەكە جێبهێڵێت و جارێكی دیكە بۆ یانەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە، بەڵام بەردەوام بەرپرسانی یانە پاریسییەكە فشار دەخەنە سەری بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە ئەو هێرشبەرە بەرازیلیە بە ئاشكرا بە هاوڕێكانی وتوە كە دەیەوێت پاریس سان جێرمان جێبهێلێت و بە یاریزانەكانی هاوڕێی وتوە "من دەمەوێت بڕۆمە بەرشەلۆنە".
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە نەیمار لە ئێستادا دەیەوێت فشار بخاتە سەر یانەكەی بۆ ئەوەی نرخەكەی كەمبكەنەوە لە پێناو ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە دەست بە گفتوگۆ بكات لەگەڵ بەرپرسانی یانە پاریسیەكە، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی یارییەكانەوە یانەی بەرشەلۆنە دوچاری قەیرانی دارایی بوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved