9/6/2020 03:00 PM

لاسایی میسی بکەرەوە!

"باب برێدلی" لەنێوان ساڵەکانی 2011 بۆ 2013 راهێنەری هەڵبژاردەی میسر بوو. محەمەد سەلاح لەو کاتەدا ئەستێرەیەکی گەنج بوو کە هێشتا لە یانەکانی میسر بۆ نموونەی یانەی "المقاولون"ـدا یاری دەکرد و تازه ببووە یاریزانی هەڵبژاردەی میسر. پاش ئەوە بوو کە سەلاح بە درەوشانەوە لە یانەی هەڵبژاردەی میسردا رەوانەی بازڵی سویسڕا کراو و پاشان جلوبەرگی چیڵسی، فیۆرێنتینا و رۆمی کردە بەر. بەڵام لەو کاتەوەی کە سەلاح پەیوەست بووە بە یانەی لیڤەرپۆلەوە، درەوشانەوەی سەرەکیی سەلاح دەستی پێکردووە و لەئێستادا بووەتە یەکێک لە ئەستێرە گرنگەکانی تۆپی‌پێی جیهان.
برێدلی دەڵێ راسپاردەکەی ئەو بە سەلای کاریگەریی زۆری بووە لەسەر دەستەبەربوونی سەرکەوتنەکانیدا. برێدلی لە چاوپێککەوتنێیک تەلەفیزیۆنیدا دەڵێ: "بۆ ئەوەی بدرەوشێیەوە رێک ئەبێ شوێن‌پێی میسی بگریە بەر و لاسایی ئەو بکەیتەوە. ئەویش ئەم قسەیەمی لە گوێ گرت و بوو بەو سەلاحەی وا ئێستا دەیبینن."
راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی میسر لەدرێژەدا گوتی: "من کاتی خۆی دەمویست پۆستی سەلاح بگۆڕم و وەکوو هێرشبەر بکاری بێنم لە پێکهاتەی یانەکەدا چونکە خێراییەکی زۆر باشی هەیە. سەلاح ئێستا یەکێک لە باشترین یاریزانی جیهانە."

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved