ڤیتامین C یەکێک لە ڤیتامینە پێویست و گرنگ و سودەبەخشەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ، کە زۆر رۆڵی ھەیە لە جەستەدا و سوودی تەندروستی سەرنجراکێشی ھەیە و پێویست رۆژانە ئەم ڤیتامینە وەربگیرێت لە رێگای خواردن و خواردنەو .کە لە میوە و سەوزەدا بونی ھەیە. پێویستە رۆژانە 75ملی گرام بۆ خانمان، 90 ملی گرام بۆ پیاوان وەربگیرێت، کاتێک ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا کەم دەبێت هەندێک نیشانە دەردەکەوێت. *خوێنبەربونی پوک و هەوکردنی. *قەڵەوی و زیادبونی کێش، بەتایبەتی لە ناوچەیەکی دیاریکراوی جەستە. *لاوازی سیستمی بەرگری جەستە و زو توشبون بە نەخۆشیەکان. *شەکەتی و ماندوبون. *درەنگ ساڕێژبونی برین و کەمی کۆلاجینی پێست.
سەرچاوە: webmd
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure