9/6/2020 03:04 PM

چۆن مناڵی ساوا لە گەرما دەپارێزی

وەرزی هاوین بۆ هەمووان تا رادەیەک بێزارکەرە. جلوبەرگ هەمیشە عارەقاوییە، وڵات گەرمە و دەزگا فێنککەرەوەکانیش بۆ ئەوە نابێ لەگەڵ خۆت بیگێڕی بۆ هەموو شوێنەکان. ئەم دۆخە بۆ گەورەساڵان لەوانەیە تەحەمول بکرێت بەڵام کۆرپە ساوا شیرینەکان ئەگەر بە باشی ئاگاداریان لێ نەکرێت لەوانەیە ئەم گەرما و هەروەها سەرمای فێنککەرەوەکان تووشی نەخۆشیان بکات. لەم بابەتەدا ئاماژە بە هەندێک خاڵ دەکەیەن کە یارمەتی دایکان و باوکان دەدا بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا بە جوانی ئاگاداری لە کۆرپەکەیان بکەن.

*ئەو جلەی بۆ منداڵەکەتی هەڵدەبژێریت پێویستە لە لۆکە دروستکرابێت، هەروەها رەنگی جلەکان باشترە کاڵ بێت، وەکو پەمەیی، شینی کاڵ، سپی، بێجی.
*منداڵان بە هەمان شێوەی کەسانی پێگەیشتو ئارەق ناکەنەوە، بەڵکو زیاتر پلەی گەرمی لەشیان بەرز دەبێتەوە، هەربۆیە لە ژوری زۆر گەرم یان پارکی ئۆتۆمبێل دایمەنێ و بەتەنیاش جێی مەھێڵە.
*جەستەی منداڵەکەت بە شێداری بهێڵەرەوە، لەبەر ئەوەی منداڵی خوار 6 مانگ ئاو ناخواتەوە، هەوڵبدە کاتی شیرپێدانەکەی زیاد بکەیت، بۆئەوەی جەستەی وشک نەبێتەوە.
*ئەگەر بڕیارتدا منداڵەکەت بەریتە دەرەوە، پێویستە لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 2ی نیوەڕۆ نەیبەیتە دەرەوە، هەتاو لەوکاتەدا ستونییە و زیانی هەیە بۆ منداڵەکەت.
*هەندێک لە منداڵەکان ئارەق دەکەنەوە و لە لای مل، ئانیشک و پشتی ئەژنۆ، چەند نیشانەیەکی سوری بچوک دەردەکات، هەربۆیە کرێمی شێدارکەرەوە بۆ بەکاربهێنە و جلی لۆکەی بکەرەبەر.
*تەماشای منداڵەکەت بکە، بزانە هیچ نیشانەیەکی وشکبونەوەی جەستەی هەیە، وەکو وشکبونی لێو و دەم، گۆڕینی رەنگی میز.
*لەکاتی پێویستدا سەردانی پزیشک بکە، بۆئەوەی گرفتی گورچیلە بۆ منداڵەکەت دروستنەبێت.

 

سەرچاوە: Parenting

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved