د.دێده‌وان نامیق ره‌سوڵ پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سڕبوونی په‌نجه‌كانی ده‌ست و گیرانی ده‌ماری ناوه‌ڕاست. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه رایگه‌یاندووه، سڕبوونی په‌نجه‌كانی ده‌ست و گیرانی ده‌ماری ناوه‌ڕاست بریتییه له سڕبوون و ئازاری په‌نجه‌كانی ده‌ست جگه له په‌نجه‌ی بچووك و نیوه‌ی په‌نجه‌ی ئه‌لقه، له ئه‌نجامی بوونی په‌ستان له‌سه‌ر ده‌ماری ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی كه به‌ناو تونێلی مه‌چه‌ك تێپه‌ڕ ده‌بێت. *له %1 تا %10 خه‌ڵك تووشده‌بن *تونێلی مه‌چه‌ك ده‌كه‌وێته به‌شی پێشه‌وه‌ی ئێسكه‌كانی مه‌چه‌ك، نۆ ماسولكه ژێ و ده‌ماری ناوه‌ڕاستی پێدا پێپه‌ڕده‌بێت. *په‌ستانی سه‌ر ده‌ماری ناوه‌ڕاست به یه‌كێك له باوترین نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان داده‌نرێت كه پێویستی به چاره‌سه‌ره. هۆكاره‌كانی: تائێستا هۆكارێكی دیاریكراوی نییه، به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه زیاتر تووشده‌بن.. ١. ئافره‌ت زیاتر له پیاو ٢.قه‌ڵه‌وه‌كان ٣.ئافره‌تی دووگیان ٤.نه‌خۆشی ڕۆماتیزم ٥. ته‌مه‌ڵی ڕژێنی ده‌ره‌قی ٦. به ته‌مه‌ندا چوون ٧.په‌ككه‌وتنی گورچیله ٨. ئه‌و ئیشانه‌ی جوڵه‌ی ده‌ستی زۆره ٩.خواردنه‌وه‌ی كحول و جگه‌ره‌كێشان ١٠ نه‌خۆشی شه‌كره نیشانه‌كانی: *ئازار‌و سڕبوونی په‌نجه‌كانی ده‌ست جگه له په‌نجه‌ی بچووك نیوه‌ی په‌نجی ئه‌لقه. زۆرجار نه‌خۆش به خۆی هێلكاری ئه‌و په‌نجانه ده‌كات كه توشی سڕبوون ده‌بن. *ئازار‌و سڕبوونی په‌نجه‌كان له شه‌ودا، به‌تایبه‌تی زۆرجار نه‌خۆش له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێ. *بێهێزی ده‌ست له‌كاتی ئیشی ڕۆژانه، نه‌توانینی جێبه‌جێكردنی كاری ڕۆژانه. ده‌ستنیشانكردنی: به ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێكی نۆرینگه‌یی تایبه‌ت له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕ بۆ دڵنیابوون له هه‌بوونی په‌ستان له‌سه‌ر ده‌ماری ناوه‌ڕاست. ئه‌ویش به نوشتانه‌وه‌ی جومگه‌ی مه‌چه‌ك یان دانانی په‌ستان له‌سه‌ر تونێلی مه‌چه‌ك بۆ یه‌ك خوله‌ك. *بێهێزی و لاوازبوونی ماسولكه‌كانی ده‌ست به‌تایبه‌ت په‌نجه‌ی گه‌وره. *ئه‌نجامدانی پشكنینی هێڵكاری ده‌مارو ماسولكه‌كان كه یارمه‌تی پشكنینی نۆرینگه‌یی ده‌دات بۆ ده‌ستنیشانكردن. *پێویستی به تیشكی (x-ray) نییه. ئه‌م نه‌خۆشانی خواره‌وه داهاتووی باشتریان هه‌یه پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌گه‌ر: ١.له شه‌ودا له‌به‌ر ئازاری ده‌ست و په‌نجه‌كانی له‌خه‌و هه‌ڵبستێ. ٢. سوود بینین له‌پاش به‌كارهێنانی ده‌رزی كۆرتیزۆن. ٣.برینی بچووكی نه‌شته‌رگه‌ری. چاره‌سه‌ری: به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری ١. به‌كارهێنانی حه‌بی دژه ئازار بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته تا مانگێك ٢. دانانی قالبی مه‌چه‌ك له شه‌ودا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئازاری شه‌وانه‌یان هه‌یه. ٣.گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ده‌ست. ٤. زۆربه‌ی ئافره‌تانی دووگیان له‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دووگیانی، ئازار‌و سڕبوونی نامێنێ... به نه‌شته‌رگه‌ری: ئه‌گه‌ر نه‌خۆش سوودی له چاره‌سه‌ری بێ نه‌شته‌رگه‌ری وه‌رنه‌گرت، ئه‌وا پێویسته تونێڵی مه‌چه‌ك بكرێته‌وه به نه‌شته‌رگه‌ری و په‌ستان له‌سه‌ر ده‌ماری ناوه‌ڕاست نه‌هێڵین. له‌پاش نه‌شته‌رگه‌ری، نه‌خۆش پێویستی به شه‌ش هه‌فته تا سێ مانگ هه‌یه تا ئیش و فه‌رمانی په‌نجه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure