10/6/2020 03:53 PM

چۆن خۆشەویستەکەت لە یاد دەکەیت؟

ئاسان نییە کەسانێک لەبیربکەیت کە رۆژانێک لە ژیانتدا بونیان هەبوە، خۆشتویستوە و یادگارییتان پێکەوە هەبوە، ئەو کەسە هاوڕێ بێت یان خۆشەویست کاریگەری هەیە لەسەر دەرونی مرۆڤ. لە خوارەوەدا ئاماژە بە جەن بابەت دەکەیەن کە دەتوانیت لەم رێگایانەوە کەسە خۆشەویستەکانی ناو ژیانت لەبیریبکەیت و لەگەڵ رەوتی ژیان خۆت بگونجێنیت.

*چیتر قسەی لەگەڵ مەکە چونکە یادگارییە کۆنەکان نوێ دەکاتەوە.
*تەماشای کەسانی دیکە بکە چۆن چواردەورەکەیان لەبیردەکەن، سود لە رێگەکانیان وەربگرە.
*لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بیسڕەوە لەلای خۆت.
*خۆت سەرقاڵبکە بەکارکردن و چەند کارێکی دیکەوە، رۆتینی رۆژانەت بگۆڕە.
*لەو کەسانە دوربکەوەرەوە کە ئەوت بە بیردێنێتەوە.
*هەمو ئەو دیارییانە دوربخەرەوە کە بۆتیهێناوە و پێشکەشی کردویت.
*کارێکی نوی بدۆزەرەوە کە لەگەڵ پلانەکانت بگونجێت.
*هەمو کاتەکان لەماڵەوە مەمێنەرەوە، بڕۆرە دەرەوە و هەندێک کات لەدەرەوە بەسەر بەرە.
*چیتر سەدانی ئەو شوێنانە مەکە کە پێکەوە دەچونەدەرەوە بۆی.
*گەشت بکە، تەنانەت ئەگەر گەشتێکی کورت بێت و لە کۆتایی هەفتە بێت، بەتەواوی دەتکات بە کەسێکی دیکە.
*دڵشکانەکەت بە کەسێکی نزیکت بڵێ بۆئەوەی یارمەتیت بدات بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بیت.
*خۆت ناچار مەکە بۆئەوەی لەبیریبکەیت، چونکە زیاتر هەست بە ئازار دەکەیت.

 

سەرچاوە: pairedlife

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved