11/6/2020 09:47 AM

ته‌ندروستی سلێمانی پێویستی به‌ پلازمای خوێنه‌

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ پلازمایەكی خوێن لە بانكی خوێندا نەماوەو پێویستیان بە پلازمای خوێنە، داواش لەو كەسانە دەكات كە توشبووی كۆرۆنا بوون و چاكبونەتەوە سەردانیان بكەن.

تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووه: هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەكەین لە ئێستادا پێویستییەكی زۆرمان بە پلازمای خوێنی چاكبووەكانی covid19 هەیە كە لەماوەی 14 ڕۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، چونكە لە ئێستادا هیچ پلازمایەكی خوێن لە بانكی خوێندا نیە.

دەشڵێت: رۆژانە لە سەعات 8 ى بەیانی تا 2 ى پاشنیوڕۆ سەردانی بانكی خوێن بكەن لە سلێمانی.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved