ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڕیزی پێشه‌وه‌یان ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌لمانیاو ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، پێیانوایه یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆفید 19 له ئاستی پێویستدا نه‌بوون و ده‌شڵێن با ئه‌و ده‌رس و ئه‌زموونانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان ئاشكراكرد، ئیتر به‌س بێت و خۆمان بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای داهاتوو ئاماده‌بكه‌ین. ئه‌م سه‌ركرده ئه‌وروپیانه له‌میانه‌ی نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپی ئۆرسۆلاڤۆن دێرلا‌ین بارگاوی به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ڕوونیانكردۆته‌وه، ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ڕابردوودا شێوازێكی ئاڵۆز‌و فه‌وزای به‌خۆوه بینی و ئه‌وه‌ش وایكرد پرسیارگه‌لێك بێنێته‌ئاراوه كه تا چه‌ند ئاماده‌باشی بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه هه‌یه له‌كاتێكدا كه قسه له‌سه‌ر شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ده‌كرێت. له‌و نامه‌یه‌دا دا‌واشیان له وڵاتانی ئه‌وروپی كردووه ده‌رمان و كه‌لوپه‌ل بۆ ئێستا‌و داهاتووی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابینبكه‌ن و به‌رده‌ستی بخه‌ن تا بتوانن ڕوبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كانی ته‌ندروستی داهاتوو ببنه‌وه. ئه‌م نامه‌یه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باسی له‌وه كرد ڕه‌وشی ئه‌وروپا باشتر ده‌بێت به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی ڕه‌وشی جیهان به‌ده‌ست كۆرۆناوه خراپتر ده‌بێت و پێده‌نێته قۆناغێكی مه‌ترسیدارتره‌وه. خاك - شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا س/ ZDF
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure