11/6/2020 03:26 PM

ویلیامی بلیمەت

زۆرن ئەو کەسانەی کە لە جیهان بە زیرەکی ناوبانگیان دەرکردوە، کە IQـیان زیاتر بوە لە کەسانی ئاسایی، ئاستی زیرەکی ئەلبێرت ئەنشتاین 160 بوە، نیوتن 190 و مارک زوکەربێرگ 152، بەڵام IQـی "ویلیام سیدایس" لە 250 بۆ 300 بووە. لەگەڵ ئەوەشدا ناوبانگی بەپێی ئاستی زیرەکی خۆی نەبوە.
ویلیام سیدایس لەساڵی 1898 لە نیویۆرک لەدایکبوە، باوکی یەکێک بوە لە باشترین دەرونناسەکانی هارڤارد و دایکی پزیشک بوە، زیرەکیەکەی زۆر زیاتر بوە لە کەسانی ئاسایی، بەشێوەیەک لە تەمەنی 18 مانگیدا توانیویەتی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بخوێنێتەوە.
لە تەمەنی 8 ساڵیدا توانیویەتی بە 8 زمان قسەبکات، ئەوانیش، لاتینی، یۆنانی، روسی، ئەڵمانی، تورکی، فەرەنسی، عیبری و ئەمریکی، سەرەڕای ئەوانەش زمانێکی تایبەت بەخۆی دروستکردوە و ناویناوە "ڤێندەرگود".
زیرەکییە لەڕادەبەدەرەکەی بوە هۆی ئەوەی باوکی هەوڵبدات لەتەمەنی 9 ساڵی بیخاتە زانکۆی هاروارد، بەڵام رەتییان کردەوە بەهۆی بچوکی تەمەنییەوە، دوای دو ساڵ زانکۆکە ویلیامیان پەسەندکرد و بو بە بچوکترین کەسی ئەو زانکۆیە لەساڵی 1909.
بەهۆی هەوڵەکانییەوە بەزویی وەکو پرۆفیسۆری بیرکاری وەرگیرا، لە تەمەنی 16 ساڵیدا بەکالۆریۆسی لە هونەردا بەدەستهێنا.
بەماوەیەکی کەم لەدوای دەرچونی، ویلیام لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی ژیانی تایبەتییەوە وتی، "ئارەزو دەکەم باشترین ژیانم"،  بڕیاریدابو  ژیانی هاوسەگیریش پێکنەهێنێت تا ئەو کاتەی خانمێک خۆی داوای هاوسەرگیری لێدەکات.
ویلیام هەستی دەکرد زیرەکییە زۆرەکە فشارێکی زۆری لەسەر دروستکردوە و کاتی نییە بۆ ژیانی خۆی، لەگەڵ ئەوەی باوکی دەیویست کوڕەکەی لە داهاتو ئەستێرەیەکی ناوداری لێدەربچێت، بەڵام ویلیام لە گەورەبونیدا لۆمەی باوکی دەکرد بۆ ئەم کارەی، بەشێوەیەک لە باوکی نیگەران بو کە لە پرسەکەی ئامادەنەبو.
ویلیام لەبری دڵخۆشبونی هەمیشە هەستی بە خەمباری و تەنیایی دەکرد، لەگەڵ ئەو زیرەکییە زۆرەی نەیتوانی گۆڕانکاری لە جیهاندا دروستبکات، لە ساڵی 1944 و لە تەمەنی 46 ساڵیدا بەهۆی خوێنبەربونی مێشکەوە بەهەمانشێوەی باوکی گیانیلەدەستدا.

 

سەرچاوە: quora

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved