11/6/2020 03:29 PM

لیگی ئیسپانیا دەست پێدەکاتەوە

زیاتر لە سێ مانگە یارییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگیراون و دواجار بڕیاردرا خولەكە دەستپێبكاتەوە و ئەمرۆ یەكەمین یاریی لەو خولە ئەنجام دەدرێت.
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی یانەكانی ئیسپانیا و لە یەكەمین یاریدا لە سەردەمی كۆرۆنا، یانەی ئیشبیلیە لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریاڵ بیتیس دەكات و یارییەكەش كاتژمێر "11:00"ی شەو بە كاتی باشووری كوردستان ئەنجام دەدرێت. 
پێش ئەنجانمدانی ئەم یارییە، یانەی ئیشبیلیە بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ ریزبەندی سێیەمی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە و هەرچی یانەی ریاڵ بیتیسیشە بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ ریزبەندی دوانزەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە.
یارییەكانی هەفتەی 28 خولی یانەكانی ئیسپانیا لە ماوەی چوار رۆژدا ئەنجام دەدرێت، بەرشەلۆنەی ریزبەندی یەكەمی خولەكە رۆژی شەممە بەرامبەر مایۆركا یاریی دەكات و ریاڵ مەدریدیش رۆژی 1 شەممە ڕوبەڕوی ئیبار دەبێتەوە

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved