راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌مامك به رێگه‌یه‌كی دروست به‌وپێیه‌ی ده‌تپارێزێت له كۆرۆناو تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ده‌مامك زۆر گرنگه به‌ڵام ده‌بێت به دروستی به‌كاریبهێنیت. له بابه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ئه‌وه‌ش هاتووه كه ده‌مامك بۆ كاتێكی دیاریكراوه له شوێنێكی دیاریكراو، به ڕێكاری دیاریكراو (ده‌ست شوشتن، ده‌ستنه‌دان له ده‌مامك، گۆڕین و بهكارنههێنانهوهی، به دروستی فڕێدانی، دووباره ده‌ست شوشتنه‌وه) 1-ئه‌گه‌ر چویته شوێنی قه‌ره‌باڵغ، داخراو یان نزیكبوویتهوه له كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، پێویسته ده‌مامك یان ده‌مامكی ده‌ستكرد به‌كاربهێنیت. 2-ده‌مامك به‌بێ ده‌ست شوشتن و ڕاگرتنی دووری نێوان خۆت و به‌رامبه‌رت، ناتپارێزێت، ئاگادار به. 3-له‌كاتی قسه‌كردن نابێ ده‌مامك لاببه‌یت، یان بیهێنیته خواره‌وه. له‌كاتی قسه‌كردن مه‌ترسی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاتره. 4-ماسك یان ده‌مامك ده‌بێت ده‌م و لوتت دابپۆشێت، نابێت ته‌نها له‌سه‌ر ده‌مت بێت و لوتت به ده‌ره‌وه بێت. 5-ئه‌گه‌ر ناساغ بوویت، كۆكه‌ت هه‌بوو، پژمینت هه‌بوو، تات هه‌بوو، پێویسته ده‌مامك ببه‌ستیت. 6-له‌وكاتانه پێویستت به ده‌مامك نییه، نابێت ببه‌ستی: -ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها له‌ناو ئوتومبێل بوویت، پێویست ناكات به‌كاریبهێنیت. -له‌كاتی وه‌رزشكردن -ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه به‌ته‌نها بوویت، پیاسه‌ت ده‌كرد یان دانیشتبوویت، دوور له خه‌ڵك. -ئه‌گه‌ر كارێكی قورس ده‌كه‌ی كه هه‌ناسه‌ت پێ سوار ده‌بێت، نابێت ده‌مامك ببه‌ست. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure