12/6/2020 09:56 PM

خەونی سۆهراب شاعیری ناوداری ئێرانی ئامادەی نمایشە

فیلمی سینەمایی "خەونی سۆهراب" لە دەرهێنانی "عەلی قەوی تەن" سەبارەت بە "سۆهراب سپێهری" شاعری ناوداری ئێرانی دوای دوو ساڵ و بە یارمەتی ناوەندی سینەمایی فاڕابی ئامادەی نمایشكردنە. 

"عەلی قەوی تەن" سەبارەت بە سازكردنی ئەم فیلمە وتی: "خەونی سۆهراب" (رویای سوهراب) سەبارەت بە شاعیرێكی ناودارو خۆشەویستی ئێرانەو بێگومان خەڵكی پێیانخۆشە كە فیلمێك سەبارەت بە "سۆهراب سپێهری" ببینن كە لە خەیاڵیاندا هەیەو لە زۆر بەشیشەوە ئێمە ناچاربووین كە لایەنی نەبینراوی كەسایەتییەكی وەكو سۆهراب نیشانبدەین و ئەم ڕوبەڕووبونەوەیە كاری فیلمساز توشی گرفت دەكات. 

ئەم دەرهێنەرە وتیشی: لە ساڵی 2012 كەڵكەڵەم بوو و پێمخۆش بوو فیلمێك سەبارەت بە "سۆهراب سپێهری" سازبكەم. لە كۆتایی ساڵی 2018 دەستمان بە وێنەگرنی فیلمی سینەمایی "خەونی سۆهراب" كردو وێنەگرتنی فیلمەكە لە شاری كاشان زێدی "سۆهراب سپێهری" و هەروەها دەوروبەری ئەم شارە كۆتایی پێهات.

وتیشی: هەستیاری سازكردنی ئەم فیلمە، بەپێی دەسكەوتە توێژینەوەییەكانم و ئەوەی كە دەتوانم لەم شاعیرە بەناوبانگە وێنەیەكی دروست نیشانبدەم، زۆرترین كەڵكەڵەی من لە "خەونی سۆهراب" بوو. لە لایەكی دیكەشەوە هەوڵماندا تا كاری ئەكتەرەكانی ئەم فیلمە لە ماوەی دیاریكراوی وێنەگرتن كە لەبەرچاومان گرتبوو كۆتایی پێبێت؛ بەڵام قۆناغی وێنەگرتن كۆتایی نەهات.

قەوی تەن لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە ساڵی 2019 دەرفەتێكمان بۆ هاتە پێشێ تا گروپی ئەكتەرەكان و ستافی تەكنیكی فیلمەكە بۆ جارێكی دیكە بانگهێشت بەكاربكەین و 12 ڕۆژ كاتمان بۆ دیاریكرد تا دەست بە قۆناغی دووهەمی وێنەگرتن بكەین. پاشان مونتاژ، دەنگدانان و چاككردنی ڕەنگ و بەشەكانی دیكەش ئەنجامبدەین و لە دەرئەنجامدا فیلمەكە ئامادەی نمایش بوو.

وتیشی: ناوەندی سینەمایی فاڕابی لە قۆناغی پێش بەرهەمهێنان تائێستا، دڵسۆزانە هاوڕێیەتی ئێمەی كردووە. باسی من تەنیا پشتیوانی ئابووری نییە. 

بەرپرسانی ناوەندی سینەمایی فاڕابی برایانە هاوكارییان كردین و سەلماندیان كە بە شوێن بەرهەمهێنانی فیلمی پڕبایخ و فەرهەنگییەوەن. لەكاتی سازكردنی فیلمی سینەمایی "خەونی سۆهراب" ئێمەیان هانداو هەستمان دەكرد یارمەتیدەرێك لەپشت ئەمجۆرە سینەماوەیە. هیوادارم كاربەدەستانی هۆڵە سینەماییەكانی ئێران و هەروەها بەرپرسانی فێستیڤاڵە ناوخۆییەكانیش، فیلمە فەرهەنگییەكان بەهەند وەربگرن، چونكە ئێمە دەبێت بینەر پەروەردە بكەین.

"سۆهراب سپێهری" لە ئاسمانی ئەدەبیاتی ئێراندا پێگەیەكی تایبەت بە خۆی هەیە كە بەشێكی بۆ سازكردنی وێنەو شێوازی گێڕانەوەی ئەو و بەشێكیشی بۆ چۆنییەتی گێڕانەوەی نزیكانەو زمانی نەرم و پاكی ئەو دەگەڕێتەوە. ئەو بەرهەمانەی كە بۆ سەر زمانە جۆراوجۆرەكان وەرگێڕدراوەو تایبەتمەندییەكی كاریگەری هەیەو ڕوبەڕووی پەیوەندییەكی جیهانی بۆتەوە. 

كەشفە شاعیرانەكەی "سۆهراب سپێهری" لە شێوەكاریشدا خۆی دەرخستووەو ئەوی بە كەسایەتییەكەی خاوەن شێوازێكی جیاواز نیشانداوە، بە جۆرێك كە ئەمڕۆكە، بێجگە لەوەی كە لایەنی شاعیری سۆهراب پێگەیەكی مومتازی پێبەخشیوە، بەرهەمە شێوەكارییەكانی ئەو هەروەها تایبەتەو ناوی ئەم هونەرمەندەی لە ڕیزبەندی نرخی شێوەكاری مودڕێنی ئێران لە هەڕاجە هونەرییەكاندا تۆماركردووە.

عەشق بە ڕیشە شوناسەكان لەتەنیشت جوڵان بەرەو ڕوانینی مۆدێڕن، نهێنییەكە كە بۆتە هۆی هۆگرانی زۆری سۆهراب لەنێوان جیلی نوێداو هەروەها بەرەو هەڵكشاندایە.

بەرهەمهێنانی فیلمێك سەبارەت بە "سۆهراب سپێهری" لە سینەمایەك كە كەمتر گرنگی بە خەزێنەی شیعرو ئەدەبی خۆیداوە، ڕووداوێكی دڵخۆشكەرە كە دەتوانێت دەلاقەیەكی نوێی لە پەیوەندی لەگەڵ جیلی نوێدا لەگەڵ سینەما بكاتەوە.

ئەكتەرەكانی فیلمی سینەمایی "خەونی سۆهراب" بریتین لە: "مێهدی سوڵتانی"، بەهارە كیان ئەفشار"، "لالە ئەسكەندەری"، "تەرڵان پەروانە"، "مینا جەعفەرزادە"، "حوسێن محەمەدیان"، "فروغ ئەمجەدی"، "ئەبوالفەزل میری"،" غەزالە ئەكرەمی"، "داود خەلیلی"، "حەسەن عەلیڕەزایی"، "موڕتەزا موڕتەزایی"، "شادی عەزیزی"، "مێهرداد داوەری"، "فاتمە كەرەمپوور"، عیرفان پەری ڕوخ"، "دونیا ڕووحی" و "ئەمیریاسان مودەبێرنیا".

خاك - مەسنوری جەهانی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved