سیستەمی بەرگری لە یەک ئەندام پێک نایەت بەڵکو کۆمەڵێک ئەندامی چالاک بەم کارە هەڵدەستن وەکو پێست، ناوپۆشی رێڕەوی هەناسە، لیک، لیمفگرێکان، ئاڵوەکان، سپڵ، مۆخی ئێسک، ریخۆڵە کوێرە و خڕۆکە سپیەکان. سیستەمی بەرگری بەشێکی گرنگی لەشە، بۆ بەرگری کردن لە جەستە لەهەر هەڕەشەیەکی دەرەکی و توشبون بە هەر ڤایرۆس و بەکتریایەک، دەتوانیت لە رێگەی سیستمی خۆراکییەوە بەرگری جەستەت بەهێزبکەیت. لەم بابەتەدا رێگانی بەهێزکردنی جەستەمان خستۆتە روو. *بە بڕی پێویست بخەوە، کەسانی پێگەیشتو پێویستیان بە 7 کاتژمێر یان زیاتر هەیە، کەسانی مێرمنداڵ پێویستە 8 بۆ 10 کاتژمێر بخەون، منداڵانیش پێویستیان بە 14 کاتژمێر خەوە. *بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوە بدە، رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانیان تێدایە، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، مەترسی توشبون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر کەمدەکەنەوە. *بایەخ بە خواردنی چەوری تەندروستبدە کە لە زەیتی زەیتون و سەلەموندا هەیە، یارمەتی جەستە دەدەن دژی ڤایرۆس و بەکتریا زیان بەخشەکان بجەنگێت. *گرنگی بەو خواردنانە بدە کە بەکتریای سودبەخشی تێدایە، وەکو ماست و کیمچی. *خواردنی شەکر و کاربۆهیدرات کەمبکەرەوە، چونکە دەبنە هۆی زیادبونی کێش. *رۆژانە وەرزشبکە، هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە، هەوڵبدە هەفتانە 150 خولەک وەرزش بکە. *جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە، خواردنەوەی ئاو جەستە لە ڤایرۆس و بەکتریا ناپارێزێت، بەڵام پارێزگاری دەکات لە بەتەندروست مانەوە ئەندامەکانی جەستە. *بەسەر سترێس و دڵەراوکێکاندا زاڵ بە، چونکە کاتێک توشی سترێس دەبیت جەستە هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ دەردەدات و بەرگری جەستە کەمدەکات. *بە وریایی دەرمان بەکاربهێنە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە زۆر کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەترسێت بەبێ رێنمایی پزیشک دەرمان بەکارەهێنێت، کە لەڕاستیدا بەشێکی زۆر لەو دەرمانانە سیستمی بەرگری دادەبەزێنن.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure