د.هه‌ڤین كه‌مال شاه پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئازار‌و خواردنه‌وه‌ی ئاو. ئه‌و پزیشكه ڕایگه‌یاندووه: ئاو خواردنه‌وه یه‌كێكه له باشترین ڕێگاكان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی ئێسك و جومگه‌كان، به‌ڵام كێشه‌ی زۆربه‌ی چاره‌خوازه ئازیزه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئاوی زۆریان بۆ ناخورێت. یاخود له‌بیریان ده‌چێته‌وه بیخۆن. ئه‌و پزیشكه باس له چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌كات كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاوی زیاتر‌و ڕوونیده‌كاته‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاو پێكهاته‌یه‌كی گرنگه بۆ له‌شی مرۆڤ، 70%ی پێكهاته‌ی له‌ش پێكده‌هێنێت، كه یارمه‌تی سوڕی خوێن ده‌دات، پاشه‌ڕۆی له‌ش ده‌كاته ده‌ره‌وه، قه‌بزی ناهێڵێت، خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش نانخواردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌متر بخۆیت بۆ یه‌كێك بیه‌وێت كێش دابه‌زێنێت، جگه له‌وه وشكبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌یه له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ، هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه‌و ئازاری هه‌موو جه‌سته، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریه‌كی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر وشكبوونه‌وه‌ی دیسكی بڕبڕه‌كانی پشت، كه‌می لینجی جومگه‌كان، جگه له كاریگه‌رییه‌كانی تری ئاو. بۆیه لێره‌دا ئه‌م ڕێگا چارانه باسده‌كه‌ین كه ئه‌توانیت به‌جێی بێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاوت زیاد بكه‌یت: 1-هه‌وڵبده تام زیادبكه‌یت بۆ ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخۆیته‌وه، وه‌كو زیادكردنی دوو سێ قه‌تره ئاوی پرته‌قاڵ یاخود لیمۆ، یاخود هه‌ندێ گژوگیا بۆ ئاوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی تامێكی بۆ زیادبكات پێتبخورێته‌وه . 2-ئه‌نجامدانی هه‌ندێك وه‌رزش كه هه‌ستی تینویه‌تی زیاد ده‌كات و وات لێده‌كات ئاو زیاتر بخۆیته‌وه. به شێوه‌یه‌كی سروشتی وه‌كو ڕۆشتنی خێرا یاخود ڕاكردن .. 3-خواردنی سوپ و شۆربا كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی تیادایه، به‌ڵام ئه‌بێت دووربكه‌وینه‌وه له‌وجۆرانه‌ی كه خوێی زۆری تیادایه چونكه كالۆری زۆریان تیادایه . 4-ئه‌توانیت له‌ڕێگای زیادكردنی خواردنی ئه‌و میوانه‌ی كه ئاویان زۆره وه‌كو شووتی، پرته‌قاڵ، كاڵه‌ك، هه‌روه‌ها خواردنی ئه‌و سه‌وزانه‌ی ئاویان زۆره، وه‌كو خه‌یار، ته‌ماته، كاهوو .... 5-ئه‌نجامدانی هه‌ندێك ڕێگا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كاتی ئاوخواردن وه‌كو هه‌ندێك ته‌تبیقاتی سوودبه‌خش له مۆبایله‌كه‌تدا كه بیرت ئه‌خاته‌وه كاتی ئاوخواردن ... 6-به‌كارهێنانی كوپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و سه‌رنجڕاكێش بۆ ئاو خواردنه‌وه، بۆ هاندانی ئاو خواردنه‌وه ... 7-خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی ڕێگری ده‌كه‌ن له وشكبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش وه‌كو شیر، شه‌ربه‌تی فرێش، چای بێ كافایین ... باشترین كات بۆ ئاو خواردنه‌وه: 1-دوای هه‌ستان له خه‌و 2-نیو كاتژمێر پێش نانخواردن 3-پێش وه‌رزش و دوای وه‌رزش 4-كاتی برسیه‌تی نێوان ژه‌مه‌كان 5-له‌كاتی بێهێزی و نه‌خۆشی و هه‌موو ئازارێك به‌گشتی و سه‌رئێشه به‌تایبه‌تی خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure