16/6/2020 03:52 PM

بایەرن میونشن چاوی لە ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدە

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە، كە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هاتۆتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی داهاتودا.
رۆژنامەی ئاس لە هەوالێكیدا ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە هەوڵی ئەوەدان ئەشرەف حەكیمی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید كە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند دەكات، لە گواستنەوەکانی داهاتودا بەرەو یانەكەیان بیگوازنەوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە بەرپرسانی ئەو یانە ئەڵمانیە ئامادەی خۆیان پیشانداوە موچەی ساڵانەی حەوت ملیۆن یۆرۆ بدەنە ئەو یاریزانە ئەگەر بێت و پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە بكات.
دوێنێ سەرچاوەكانی هەوأل لە ئیسپانیاوە ڕایانگەیاند كە یانەی ریاڵ مەدرید سورە لەسەر گەڕانەوەی ئەشرەف حەكیمی  بۆ ریزەكانی یانەكەی لە كۆتایی ئەم وەرزە، بەهای 60 ملیۆن یۆرۆشی لەسەر ئەو یاریزانە داناوە بۆ ئەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved