16/6/2020 03:52 PM

نیشانەکانی تەنیایی

هەموان ئارەزوی ئەوە ناکەن پەیوەندی خۆشەویستییان هەبێت و ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن، ئەمەش ئاساییە و کەسەکە خۆی بڕیار لەسەر ژیانی خۆی دەدات، بەڵام چەند نیشانەیەک هەیە دەریدەخات بۆ ماوەیەکی زۆرە سینگڵیت و پێویستت بە کەسێک هەیە.

*بەتەواوی تەمبەڵ بویت و ئارەزوی خاوێنکردنەوەی ماڵەکەت نییە، زۆرینەی کاتەکانت بەدیار مۆبایل و یاریە ڤیدیۆیەکانەوە بەسەر دەبەیت، لەهەمان کاتدا هەست بە بیتاقەتی دەکەیت.
*متمانە بەخۆبونت لەدەستداوە، هەست دەکەیت چیتر کەسێکی سەرنجراکێش نیت.
*دەتەوێت خۆشەویستەکەت بگەڕێنیتەوە و ئەو کەسە لە مێشکت دەرناچێت کە رۆژانێک خۆشتویستوە.
*سیستمی خۆراکیت نا تەندروستە و خوت بەو خواردنانەوە گرتوە کە زیانیان هەیە وەکو خواردنە خێراکان، کاتێک خواردن ئامادە دەکەیت 10 خولەک کەمترت پێدەچێت.
*بیردەکەیتەوە لەوەی ئاژەڵێکی ماڵی بەخێوبکەیت بۆئەوەی کاتەکانت بەسەربەریت و لە هەستکردن بە تەنیایی دوربکەویتەوە

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved