17/6/2020 03:32 PM

درۆی سپی

بەپێی توێژینەوەیەک "درۆی سپی" دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستی و متمانەی نێوان هاوسەران بەهێزدەکات، مەرجنییە هەمو کات راستیەکان باش بێت بۆ وتن، دەکرێت هەندێک کات راستیەکان بشاریتەوە لەپێناو هاوسەرەکەت و رزگارکردنی پەیوەندییەکتان، ماڵپەری برایتساید ئەم حەوت دۆخەی بڵاوکردوەتەوە کە ئاساییە درۆی تێدابکەیت.


*کاتێک خۆشەویستەکەت پرسیاری هەستەکانت لێدەکات دەربارەی کەسانی دیکە
رەنگە وەڵامدانەوەی هەندێک پرسیار ئاسان نەبێت وەکو (کاممان جوانترین؟، کاممان سەرنجراکێشرین؟، کاممانت زیاتر خۆشدەویست؟)، کاتێک هەست دەکەیت وەڵامەکەی خۆشەویستەکەت نیگەران دەکات و پەیوەندیتان دەشێوێنێت باشترە بەدڵی ئەو وەڵام بدەیتەوە، گرنگ نییە راستیەکە چییە.

*کاتێک لە کەسێک جیابویتەتەوە و ناتەوێت ئازاری هەستی خۆشەویستەکەت بدەیت
ئەگەر لە کەسێک جیابویتەتەوە دواتر کەسێک هاتوەتە ناو ژیانتەوە، هەست دەکەیت باسکردنی پەیوەندیەکەی پێشوت ئازاری هەستی خۆشەویستەکەت دەدات، دەتوانیت نەیڵێیت یان رێگایەکی زیرەکانە بدۆزیتەوە بۆئەوەی پێیبڵێیت.

*کاتێک دەتەوێت کۆتایی بەشەڕێکی بەردەوام بهێنیت
ئەگەر خۆشەویستەکەت توڕە بو و لەگەڵت هاوڕانەبو دەربارەی بابەتێک، مەرج نییە تۆش هەمان کێشە دروست بکەیتەوە، دەتوانیت پێی بڵێیت لەگەڵی هاوڕایت و لێی تێدەگەیت تەنانەت ئەگەر لە ناخیشتەوە وانەبێت.

*کاتێک خۆشەویستەکەت ژەمێکی ناخۆش ئامادە دەکات
لە پەیوەندی خۆشەویستیدا دەبێت لێبوردن هەبێت، کاتێک لەبەر تۆ خواردن ئامادە دەکات و ماندو دەبێت، تەنانەت ئەگەر بەدڵیشت نەبو بڵێ ئارەزوت لێیەتی، چونکە ئەو کارەی کردوە تەنیا بۆئەوەی تۆ دڵخۆشبکات.

*کاتێک ناتەوێت لەگەڵی بڕۆیتە دەرەوە
ئاساییە جارێک لەبری ئەوەی لەگەڵ ئەو برۆیتە دەرەوە ئارەزو بکەیت لەگەڵ هاوڕێکانت بڕۆیتە دەرەوە، ئەگەر هەست دەکەیت ئازاری دەدات ئەگەر پێی بڵێیت کە ناتەوێت ئەمجارە لەگەڵی برۆیتە دەرەوە، دەتوانیت پێی بڵێیت کە کارت هەیە و پێتناکرێت

*کاتێک ستایلی قژ یان جلوبەرگی خۆشەویستەکەت بەدڵ نییە
ئەگەر ستایلەکەیت بەدڵ نییە ئازاری هەستەکانی مەدە، تۆ ناتوانیت لەبری خۆشەویستەکەت جلەکانی بۆ هەڵبژێریت بەڵام خۆ دەتوانیت وشەکانت کۆنترۆڵ بکەیت و ئازاری نەدەیت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved