هەر وەرزێک کۆمەڵێک گرفتی تایبەت بە خۆی هەیە و کێشەی تەندروستی دروست دەکەن کە بە نەخۆشییە وەرزیەکان ناسراون. لەم بابەتەدا چەند نەخۆشی کە زیاتر کە هاویندا روو دەدەن دەخەینە بەر باس. *سکچوون زۆر کات بەهۆی گەرمای زۆرەوەیە، هەروەها خۆراک رۆڵی سەرەکی هەیە، باشترە ئاو بە بەباشی بکوڵێندرێت پاشان بخورێتەوە و خواردنی تەندروست بخورێت. *ژەهراویبون بەهۆی خۆراکەوە بەهۆی گەرمای هاوینەوە خۆراکەکان زوتر خراپ دەبن، کە کێشە لە کرداری هەرس دروستدەکەن، زۆر کات دەبێتە هۆی ژەهراویبون، دەبێت خۆراک لە شوێنی سارد هەڵبگیرێت. *دروستبونی لیر لەسەر پێست بەهۆی نەمانی شێ لە هەوا دروستدەبێت، کاتێک هەوا زۆر وشکەبێت یان ئارەق دەکەیتەوە لیر لەسەر پێست دەردەکەوێت، لە کاتی هەستکردن بەم نیشانانە راستەوخۆ کرێمی تایبەت بەکاربهێنە یان پزیشک ببینە. *سوتانەوەی پێست کاتێک پێست سور دەبێتەوە و هەست بە شەکەتی و ماندوبون دەکەیت واتە تیشکی خۆر زیانی بۆت هەیە، پێویستە دژە خۆر بەکاربهێنیت بۆئەوەی ئەم گرفتە رونەدات.
سەرچاوە: onlymyhealth
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure