پسپۆڕانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا بڕیاری به‌كارهێنانی ده‌رمانێكیان بۆ توشبووانی كۆرۆنا ده‌ركرد كه پێیانوایه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان ده‌كات، ئه‌ویش ده‌رمانی "دیكسامیسازۆن"ه. كه‌ناڵی BBC بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا به راوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی ته‌ندروستی زانكۆی ئۆكسفۆرد بڕیاریانداوه ده‌رمانی "دیكسامیسازۆن" بۆ توشبووانی كۆرۆنا به‌كاربهێنن وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایی خێرا. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه، پسپۆڕان لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه كردووه و پێیانوایه چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا ده‌كات، یان كاریگه‌رییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كاته‌وه. دیكسامیسازۆن ده‌رمانێكه وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی رۆماتیزم، چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی پێست و حه‌ساسیه‌تی توند، سكچوون و به‌شێك له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان به‌كارهاتووه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure