به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ڕایگه‌یاندووه: هه‌رچه‌ند نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ڕوبه‌ڕووی كێشه بووه‌ته‌وه، به‌ڵام داناخرێت و له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن. د.دۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كه تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌يه، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تیكرده‌وه كه نه‌خۆشخانه‌كه بایكۆت بكات و ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك داناخرێت. وتیشی: تائێستا خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هاوكاری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامن له هاوكاریكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure