19/6/2020 10:10 AM

وڵاتەكەت باشتر بناسە

كۆی بەرهەمەكانی مامۆستا مەلا جەمیل رۆژبەیانی كاركردنە لەناو دۆزی كورد و گەڕانەوە بۆ مێژووی كورد. ئەم پیاوە هەمیشە لەخزمەتی میللەتەكەیدابوو و بە وتار و نووسینەكانی خزمەتی گەلی كوردی كردووە و دواجاریش لەخزمەتی دۆزی كورد و كوردایەتیدا شەهیدكرا. مەلاجەمیل بەهۆی خوێندنەوە و گەشتكردن و گەڕان بەدوای زانیاری و شوێن و كەسایەتی ونبوو و بەدوای گوند و شاروشاروچكە و تایبەتمەندییەكانی لەم كتێبەشدا كەبەرهەمێكی مێژووییە لەشێوەی كارێكی رۆژنامەوانی یاخود باشتر بڵێم بەرنامەی تەلەفیزۆنی. كەبەرنامەی وڵاتەكەت باشتر بناسە بەرنامەیەكی مێژووییە و گەشتێكە بەنێو شاروشاروچكە و شوێنەكانی كوردستاندا، مەلاجەمیل لەو ساڵانەی كە لەئێران بووە. گەشت و گەڕان و گەڕیدەیی كردی بەو مەلاجەمیلەی كە ئەمڕۆ ئێمە سوود لەبەرهەمەكانی دەبینین، وەك سەرچاوەیەكەی زۆر گرنگ. ئەوەی كە بەمیرات لە مەلا جەمیلی رۆژبەیانییەوە بۆ ئێمە ماوەتەوە كۆمەڵێك بەرهەمی زۆر نایابە، كەبەژیانی خۆی نووسیوێتێوە وهەر لەسەر ئەو نووسینەپڕ لەئازایەتی و جوامێریانەش تیرۆر كرا. بەرهەمەكانی مەلاجەمیل بریتین لە چوار دەوڵەتی كوردی و  گاڵتەو گەپی مەلای مەزمورە، چل وەزیر، ئەم بەرهەمەی لەسەر دوای محەمەد ئەمین عەسری وەرگێڕاوە بۆ كوردی ، زانستی فەرمایشت و مێژوو، بوێژە كوردەكانی ناوچەی كەركوك، شەرفنامە،هەنگ و كەڵكی بەشێك لەمێژووی هەولێر، مێژووی دەروێشی لەكوردستان، مێژووی سلێمانی و دەوروبەری، مێژووی داقوق، دین الكردالقدیمە، صلوات الیزیدیە، بەشی یەكەمی بیرەوەری رفیق حیلمی و....هتد
وڵاتەكەت باشتر بناسە ئەمەیەكێكە لەبەرهەمە نایابەكانی مەلاجەمیل رۆژبەیانی كە كتێبێكی قەبارە ئەستورە و لەدووتوێی 718لاپەڕەدایە و دەزگای ئاراس چاپی كردووە. ناوەرۆكی كتێبەكە لەبارەی زانیاری مێژوویی و زانیاری جوگرافییای كوردستانە و لەساڵانی شەست تا حەفتاكان لە رادیۆی تاران پەخشی كوردی وەك كۆمەڵی بەرنامە مەلاجەمیل پێشكەشی كردوون و كە لە249 بەش پێك دێ‌. ئەم بابەتانە رۆژنامەوانین و نووسەر مەلا جەمیل لەئەنجامی خوێندنەوە و گەشت و گەڕانیدا توانیوێتی ئەو زانیارییانە كۆ بكاتەوە و لەبەرنامەیەكی ئاوهادا پێشكەشیان بكات. لەبارەی مێژوو و جوگرافیای كوردستانی ئێرانەوە زانیاری دەدات و تەنانەت لەبارەی كەسایەتییەكانی ئەو شوێنانەوە زانیاری دەدات. لەم كتێبەدا كە كۆمەڵی بەرنامەیە لەبارەی شاروشاروچكە و گوند و شەقام و چیا و خێڵ و شوێنەوارە كوردییەكانەوە لەكوردستانی رۆژهەڵات. لەوانە ئەردەڵان و ئەردەبیل و حەولەوان و سەیمەرە و شوش و شنۆ و سابڵاغ و سنەو قەڵای حەسەن ئاوا و سەقز و سەڵماس و ریزەچیاكانی قوشچی و باستان و برادۆست و پاتاق و پاڵنگان و ئیزە و ئیلام بابان وئەسەد ئاباد و باسی بازار و عەمبارەكان و....و سەدان شوێنی تر دانەری ئەم كتێبە ورد و درشت لەبارەی ئەو شوێنانەوە شیكاری كردووە و زانیاری مێژووی هەیە كە لەكۆنەوە چۆن هاتووە و چۆن بووە، مەلا جەمیل بۆ ئەم زنجیرە بەرنامەیە كۆمەڵێك سەرچاوەی باشی بەكار هێناوە لەوانە مێژووی مەردۆخی و كتێبی كوردەكانی مینۆرسكی و سنووری جیهان و وێنەی زەوی و جوگرافیای خۆرهەڵاتی ئێران  و بولدانی ناصری و جوگرافیای رۆژئاوایی ئێران و ڕاهنومای شەهرستانها و نوزەهەت قلوب و تەریخ تەهران و....چەندین سەرچاوی دیكە. مەلا جەمیل رۆژبەیانی لەم بەرهەمەدا هەم وەك مێژوونووس كاری كردووە و هەم وەكو رۆژنامەنووسێك، شیكاری بۆشوێنەجۆراوجۆرەكانی كوردستان دەكات و بەمێژووی ئەو شوێنانەدا رۆچووەتەخوارێ‌ و زانیاری و بەڵگەكانی خستوەتە روو و دەچێتە بنج و بنەوانی شوێنەكان و كەسەكانەوە. تەنانەت قسە لەسەر شتەبچوكەكانیش دەكات. لەبارەی خو و رەوشت و هەڵسوكەوت و مامەڵە و كار و پیشە ئەو ناوچانەشەوە دەدوێت. لەبارەی شارەكۆنەكانی كوردستانەوە دەدوێت. لەبارەی عێل و سەرۆك هۆزەكان و بنەماڵەكانی  كوردەوە دەدوێت. بەگشتی ئەم كتێبە خولانەوەیە لەنێو مێژووی كۆنی كوردستانی رۆژهەڵات، كە زانیاری ورد ودرشت دەبەخشێتەخوێنەران.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved