19/6/2020 11:24 AM

گەنجی سەربەمۆرەکەی ئەحمەد بەحری

مەهاباد شاری شۆڕش و تێكۆشان. شاری كوردایەتی و فەرهەنگ و ئەدەبیات. شاری گۆرانی و بەیت و حەیران و گەلۆ. لەم شارە شیرینە گەلێك مرۆڤی ئازا و تێكۆشەر و كورد پەروەر پەرەوەردەبوون، یەك لەوانە نووسەر و توێژەر مامۆستا ئەحمەد بەحرییە. كە خاوەنی كۆمەڵێك بەرهەمی نایابە.
ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەھاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەھابادە. لە بواری فەرھەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرھەمێکی بەپێزە وەک: فەرھەنگی باڵندە و گەنجی سەربەمۆر.
لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئەدەبیی مھاباد بووە کە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە، و ماوەی ١٠ ساڵ ئەو ئەنجومەنەی بەڕێوەبردووە.ساڵی ٢٠٠١ گۆڤاری مانگانەی مھابادی دەرکردووە کە ١٧ ساڵە نەپساوەتەوە.
بەرھەمە چاپکراوەکانی نووسەر: پاییزە - ساڵی ١٩٩٤. فەرھەنگی باڵندە - ساڵی ٢٠٠١. گەنجی سەربەمۆر (بەرگی١) - ساڵی ٢٠١٣. گەنجی سەربەمۆر پرۆژەیەکی ١٢ بەرگییە لەسەر نووسینەوەی بەیتەکان. ساڵی ٢٠١٣ بەرگی یەکەمی بڵاوکرایەوە، سێ بەرگی دیکەی ئامادەی چاپن و بەرگی پێنجەمیش خەریکە ڕێک دەخرێ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved