19/6/2020 01:42 PM

ژیانی لەگەڵ ئامێرەکاندا

دنیای تازە دنیایەکی جەنجاڵە بە ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا، ئەم ئامێرانە بەجۆرێک ژیانی مرۆڤیان داگیرکردووە، کە مرۆڤ بیری نییە وەکو بنیادەمێکی راستەقینه بژی و چێژ لە جوانی ژیان و سروشت و هاوڕێیەتی وەربگرێ، ئەوەی لەم فیلمەدا دەیبینین کە بەرهەمی ساڵی 2013 یه ئێستا لە واقیعی کۆمەلایەتی خۆماندا بەرجەستەیە، سێ بەشی خەڵکی ئێمە لەم رۆژگارەدا سەرقاڵی ئەو ئامێرەی دەستیانن، کە خۆی ناوی تەلەفۆنی زیرەکی هەڵگرتووە، بەڵام بووە بەهۆی تەمبەڵ کردنی بەشی هەر زۆری خەڵکی، ئەم ئامێرانە کە بەشی زۆریان بۆ یاری کردن و کات بەسەربردن بەکار دەهێنرێن ئێستا بووە بە نان و ئاو بۆ خەڵکی.

ئەوەی لەم فیلمەدا دەیبینین چیرۆکی پیاوێکە گیرۆدەی ئەو ئامێرانەیە، و یاریی کردن لەگەڵ ئەو ئامێرانە بووە بە هەموو شتێک و هەموو ژیانی داگیرکردووە. ئەم فیلمە (hwe) بەرهەمی ساڵی 2013 یه سبایک جونز دەرهێنەری فیلمەکەیە و لە نواندنی خواکین فینیکس و سکارلیت جوهانسونە.

چیرۆکی ئەم فیلمە پیاوێکە لە دنیای تازەدا بە تەنیا دەژی، تەنیایەک کە هەموو کاتەکانی بووە بەیاری کردن لەگەڵ ئامێرێکی بێگیان، ئەو ئامێرە ژیانی قەرەباڵغ کردووە و بۆخۆشی نازانێ چۆن دەژی و چۆن کات بەسەر دەبات، تەنانەت وای لێ کردووە خۆشەویستە راستەقینەکەی خۆشی بیربردووەتەوە، کە ناوبەناو دەیبینێ و لەگەڵی دەخەوێت و بەشی زۆری کاتەکانی بە یاری ڤیدیۆیی دەکوژێت، کە شێتانە حەزی لەو یارییانەیە، ئەو یارییە تەکنەلۆژیانە سیستەمێکی پێشکەوتووی هەیە و زیرەکی دەوێت. پاڵەوانی فیلمەکە خۆشەویستییەکی سەیر و بێ وێنەی هەیە لەگەڵ ئەو یارییانەدا بەجۆرێک کە بەردەوام لەگەڵیدا دەژی. ئەم یارییە بەشێکی زۆری لە ژیانی داگیرکردووە، تەواوی ژیان و کاتەکانی لەگەڵ ئەو یارییەدا بەسەر دەبات، کارکردن، نانخواردن.

فیلمەکە گوزارشت لە مرۆڤی ئەم رۆژگارە تازەیە دەکات کە چۆن ژیان بەسەردەبەن، ئەم کارئەکتەرە بەجۆرێک لەگەڵ ئەو ئامێرەدا دەژی کە ئەو کچەی خۆشەویستییەتی فەرامۆشی کردووە. ئەم فیلمە دەچێتە خانەی فیلمێکی رۆمانسی و خەیاڵی زانستی، کارئەکتەری فیلمەکە لەگەڵ ئەو ئامێرانەدا دەژی کە دروستکراوی مرۆڤە.

ئەو ئەکتەرانەی لەم فیلمەدا رۆڵ دەبینن بریتین لە: خواکین فینیکس رۆڵی کارئەکتەری سەرەکی دەبینێ، ئەو پیاوەی لەگەڵ ئامێرەکانی تەکنەلۆژیادا دەژی(سیۆدۆر تۆمبلی) سکارلیت جوهانسون رۆڵی سامانسا، کە تەنیا دەنگی هەیە. رونی مارا رۆڵی کاسرین دەبینێ. ئۆلیفیا وایلد کە رۆڵی ئیمیلیا دەبینێ. کریس برات لە رۆڵی تشارلز دا. کریستین ویج کە رۆڵی سکسی کیتن دەبینێ، کە تەنیا دەنگی هەیە. بورشیا دووبلدی رۆڵی ئیزابێلا دەبینێ.

فیلمەکە دەچێتە خانەی فیلمێکی خەیاڵی زانستییەوە، بەرهەمی ساڵی 2013 یه و فیلێکی ئەمریکییە، زمانی فیلمەکە ئینگلیزییە و شوێنی وێنەگرتن و تۆمارکردنی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆسە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved