له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستی له‌باره‌ی به‌هاراته‌وه، ده‌ركه‌وتووه زۆرترین ڤیتامین له به‌هاراتدا هه‌یه، به‌هارات له خواردندا سوودی هه‌یه‌و وه‌ك ده‌رمانیش به‌كاردێت، له پێشینانه‌وه به‌هارات وه‌ك ده‌رمان به‌كارهاتووه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، ئێستاش زانایانی بواری ته‌ندروستی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه له‌رووی زانستییه‌وه به‌هارات ده‌رمانه. به‌هاراتی بیبه‌ری ئیسپانی زۆر توونه، ده‌توانیت له وه‌رزی زستاندا بۆ ناو خواردن به‌كاریبهێنیت، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ هه‌زمكردنی خواردن، له لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌باره‌ی به‌هاراتی بیبه‌ری توون ده‌ركه‌وتووه كه زۆر به خێرایی توانای هه‌زمكردنی خواردنی هه‌یه، چونكه زۆرترین چه‌وری له جه‌سته‌دا ده‌كوژێت، هاوكات به‌هاراتی توون كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر مێشكدا به شێوه‌یه‌ك زوو بریست نه‌بێت. هه‌روه‌ها زانایانی بواری ته‌ندوستی له‌وباره‌وه ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی نیو كاتژمێر پێش نانخواردن شه‌ربه‌تی ته‌ماته به به‌هاراتی تونه‌وه بخۆن، له‌كاتی نانخواردنی ژه‌مه‌كاندا كه‌متر نان ده‌خۆن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌هاراتی بیبه‌ری توون سوودی هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستی دڵ. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure