د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشـكی گه‌شه‌ی منداڵان و نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی بكرێت تاوه‌كو مرۆڤه‌كان به‌دووربن له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌ك له‌و خاڵانه‌ی دیاری كردووه هۆكاری سه‌ره‌كی خۆی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و پزیشكه به‌كورتی ئاماژه‌ی پێكردوون، ئه‌وانیش: 1-رۆن دوای به‌كارهێنانی به‌كاریمه‌هێنه‌وه. 2-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی موعه‌له‌ب. 3-گه‌ر بكرێت پێدانی ته‌نها شیری دایك به منداڵ. 4-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه غازیه‌كان. 5-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی ماجی. 6-هه‌تا ده‌توانی دووربكه‌ره‌وه له شه‌كر، چونكه وه‌ك زه‌هر داده‌نرێت بۆ له‌ش. 7-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی. 8-گه‌رمكردنه‌وه‌ی خواردنی به‌ستوو زیانی هه‌یه. 9-هه‌ڵگرتنی ئاو له پلاستیك زیانی هه‌یه. 10-دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو جۆرێكی حه‌بی مه‌نع. 11-چا له كووپی پلاستیكدا مه‌خۆ. 12-خوادنه‌وه‌ی ئاوی زۆر به‌تایبه‌تی له به‌یانیان پێش نانخواردن سوودی زۆره باشتره ئاوه‌كه زۆر سارد نه‌بێت. 13-خواردنی هه‌نگوین، گه‌ر بكرێت له‌جیاتی شه‌كر به‌كاربێت. 14-خواردنی بابه‌تی پاقله‌مه‌نیه‌كان له‌جیاتی گۆشتی سوور. 15-به‌كارنه‌هێنانی مایكرۆوه‌یڤ. 16-خواردنی گه‌رم له قاپی پلاستیكدا مه‌خۆ. 17-ده‌رمان تا پێویست نه‌كات و به رێنمایی پزیشكی پسپۆڕ نه‌بێت به‌كاریمه‌هێنه، بۆ نموونه پێویست ناكات بۆ هه‌موو په‌تایه‌ك ده‌رمان به‌كاربهێنیت. 18-زۆر خواردنی میوه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه سوودێكی زۆری هه‌یه. 19-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی چپسی په‌تاته. 20-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی سووره‌وه‌كراو. 21-تا ده‌توانی له جگه‌ره‌كێشان دووربكه‌وه‌ره‌وه، گه‌ر ده‌كرێت هاوڕێی جگه‌ره‌كێشت نه‌بێت. 22-وه‌رزشكردن. 23-خۆت له قه‌ڵه‌وی بپارێزه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure