20/6/2020 03:24 PM

سوودی رووبەرووبوونەوە لەگەڵ ریاڵ و بەرشەلۆنە

سێر ئەلێکس فێرگسۆنی راهێنەری پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکرایدەکات کە روبەڕوبونەوەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە سوودی گەورەی هەیە.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی سێر دەڵێت "کارێکی باشە لەکاتی خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ یانەی شەیتانە سورەکان روبەڕوی هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ببنەوە، چونکە بەبێ ئەوەی هەست بەخۆیان بکەن بۆ داهاتو سودی لێدەبینن".
قسەکانی سێر زیاتر بەردەوامی هەیەو ئاشکرایکردوە روبەڕوبونەوەی ئەو دو یانە گەورەیە بۆ یاریزانە لاوەكان سودی هەیە، چونکە دەتوانن چاویان بکەنەوەو زۆر شت فێر ببن، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ یارییە گەورەکان و پاڵەوانێتییە بەهێزەکان توشی شۆک نابن.
لەکۆتایی قسەکانیدا ئەو راهێنەرە بە ئەزمونەی پێشوی شەیتانە سورەکان ستایشی یاریزانەکانی مان یوی کرد و هیوای خواست ئەنجامی گەورە بەدەستبهێنن.
فێرگسۆن ساڵانێکی زۆر راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیز بوەو بۆ ئەو یانەیەدا چەندین نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved