20/6/2020 03:25 PM

نانی ئێوارە درەنگ مەخۆن

ئەگەر پرسیار لە شارەزایانی بواری خۆراک بکەیت کەی باشرین کاتە بۆ خواردنی شێو "نانی ئێوارە"، ئەوا بێگومان پێت دەڵێت کە باشترین کات 5-6 کاتژمێر پێش نوستنە،  هەروەها نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتوە زو خواردنی ژەمی ئێواران سودی هەیە.
زوو خواردنی ژەمی ئێواران یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات، رێگری دەکات لە بەرزبونەوەی شەکری خوێن، ئەو کەسانەی زو نان دەخۆن بەڕێژەی %20 شەکری خوێنیان کەمدەبێتەوە و چەوری جەستەیان بەڕێژەی %10 دەتوێتەوە بە بەراورد بەو کەسانەی درەنگ ژەمی ئێوارە دەخۆن.
هەروەها ئەم هەواڵە کە پشتی بەستوە بەتوێژینەوە پزیشکیەکان، باس لەوەدەکات ئەم شێوازی نانخواردنە کاریگەری بۆ هەموان هاوشێوە نییە، ئەو کەسانەی لەگەڵیدا وەرزش دەکەن کاریگەرییەکەی خێراتر دەردەکەوێت، بەهۆی ئەوەی مێتابۆلیزم چالاکتر دەبێت.
هاوکات توێژەران رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە ئارەزوی کێشی کەم دەکەن، پێویستە ئەو ژەمەی لەنیوەڕوان دەیخۆن ژەمی گەورەی رۆژەکە بێت نەک ژەمی ئیواران، خواردنی کەم چەوری و کەم کالۆری لە ئێواران یارمەتیدەرەوە بۆ کەمبونەوەی کێش و هاوسەنگی شەکری خوێن.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved