20/6/2020 03:26 PM

چەند فیلمی ترسناکی مێژووی سینەما

فیلمی ترسناک یەکێک لە پڕبینەرترین ژانرە سینەماییەکانە و بەردەوام جێی سەرنجی سینەمادۆستان بووە. ژانری ترس بۆ ماوەیەکی زۆر وەکو ژانرێکی کەم خەرج لە رێزی فیلمە پلە دووەکاندا پۆلێنبەندی دەکرا، بەڵام بەرەبەرە بوو بە ژانرێکی هونەری و لانیکەم لە یەک دەیەی رابردوودا چەندین فیلم لەم ژانرەدا دروست کراون کە بە باشترین فیلمەکانی سەدەی 21 دێنە ئەژمار. کاتێک باسی فیلمی ترسانک دەکرێت هەر کەسێک پێوەری خۆی هەیە، هەر بۆیە ئامادەکردنی لیستێک لە باشترین فیلم لەم بوارەدا هەندێک ئەستەمە و لەوانەیە هەمووان لەسەری کۆک نەبن. بەم حاڵەوە لەم بابەتە کورتەدا ئاماژە بە چەند دانە لەم فیلمانە دەکەین.

هەلۆوین(Halloween)


ئەم فیلمە چیرۆکی کەسێکە بە ناوی "مایکڵ مایزر" کە بە مناڵی دایک و باوکی خۆی کوشتووە و لە نەخۆشخانەی دەروونی خەوێندراوە و لە گەورەساڵیدا لەم نەخۆشخانەیە رادەکات. ئەو شتەی کە وەشانی ئۆرجیناڵی فیلمی هەلۆوین لە فیلمە ترسناکەکانی دیکە ترسناکتر دەکات ئەوەیە کە ئەم فیلمە تێکەڵاوێکە لە ریاڵیزم و چەمکە مێتافیزیکییەکان. ئەم کەسایەتییە لەغاو ناکرێت و تەنها وزەی سەروو مرۆییەکەی شێتی و "سایکۆپات" بوونەکەیەتی. دەمامکێ بێ هەست و مۆزیکی سادە بەڵام ترسناکەکەی "جان کارپنتەر" ئەم کاراکتەرە ترسناکتر دەکات.

Nightmare on Elm Street


لە بەرامبەر کەسایەتی "مایکڵ مایزر" و جیاواز لەو لە هەموو بوارەکاندا، "فرێدی گرۆگر" کەسایەتییەکی چەنەباز و کۆمەڵایەتییە. درێژەی ئەم کەسایەتییە لە چەندین فیلمی دیکەدا هەیە بەرەبەرە بەرەو کۆمیدیا ئەڕوات، بەڵام وەشانی سەرەکی  بەڕاستی ترسناکە. "فرێدی" بکوژه و دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر مناڵان کە لەلایەن پۆلیسەوە ئازاد دەکرێت و پاشان لە لەلایەن چەند خێزانەوە دەکوژرێت. بەڵام کاتێک دێتە ناو خەونی مناڵەکانیان و لە تاریکیدا درێژە بە جەنایەتەکانی دەدا، خیزانەکان تێدەگەن کە تووشی هەڵەیەکی گەورە بوون.

The Exorcist


فیلمی The Exorcist لە روانگەی زۆرینەی رەخنەگرانی سینەماوە ترسناکترین فیلمی مێژووی سینەمایە. ئەم فیلمە کە بەپێی رۆمانێک هەر بەو ناوە لەنووسینی "ویلیام پیتەر بلتی"ـەوە دروست کراوە، چیرۆکی مناڵێک دەگێڕێتەوە کە گیرۆدەی رۆحێکی شەیتانی بووە و تیمێکی دوو کەسی لە قەشەکان بۆ هێنانە دەرەوەی ئەم رۆحە نەگریسە لە جەستەی مناڵەکە دێنە لای و هەوڵ ئەدەن کێشەکەی چارەسەر بکەن. ئەم فیلمە لە کاتی بڵاوبوونەوەدا لە دە بەشی خەڵاتی ئۆسکاردا بوو بە بەربژێر.

 

سەرچاوە: syfy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved