بروكلی تەنها تامێكی خۆشی نییە، بەڵكو سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین و كانزاكان و ڕیشاڵە خۆراكییەكان و دژە ئۆكسانیشە، هەربۆیە چەند ساڵێكە ئەو سەوزەیە بووەتە یەكێك لە سەوزە پەسەندەكان. ناوەندە تەندروستی و خۆراكییە باوەرپێكراوە جیهانییەكان، تەئكیدیان لە سوودە زۆرەكانی بروكلی كردووەتەوەو بە سەرچاوەیەكی سەرەكی چەندین ماددەی گرنگیان داناوە كە لەشی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت. وە توانای هەیە پرۆسەی پیربوون دوابخات و ڕێ لە چەندین نەخۆشیش بگرێت، لەوانەش نەخۆشی شەكرەو نەخۆشییەكانی دڵ و چەندین جۆری شیرپەنجە. چەند توێژینەوەیەكیش دەریانخستووە بروكلی ئاوێتەی كیمیایی سروشتی (سلفۆرافان)ی تێدایە كە دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆكسان و دەتوانێت لەناوچوونی خانەكان كەم یان هێواش بكاتەوە، جگە لەوانەش برۆكلی ئەم سوودانەشی هەیە: *زۆر بەسوودە بۆ چاو: چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەكانی دژە ئۆكسانی (لوتین) و (زیاكسانسین) كە شەكەتی ئۆكسیدە بوون و لەناوچوونی خانەكانی چاو دەپارێزێت. *ڕێگە لە شێرپەنجە دەگرێت: توێژینەوەكان دەریانخستووە سەوزەمەنییە شێوە خاچییەكان و لەوانەش برۆكلی، پێكهاتەی چالاكی بیۆلۆژی جیاوازییان تێدایە كە دەتوانن لەش لە چەندین جۆری شێرپەنجە بپارێزن. *كۆنتڕۆلكردنی ڕادەی شەكر لە خوێندا: برۆكلی زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، چونكە دەتوانێت ڕادەی شەكری خوێن كۆنترۆڵبكات، زانایانیش ئەم توانایەی برۆكلی دەگەرێننەوە بۆ ئەوەی كە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و ریشاڵەكان. *ڕێگە لە نەخۆشییەكانی دڵ دەگرێت: زانایان دەڵێن/ لەبەرئەوەی برۆكلی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش ڕادەگرێت، كەواتە رێگری لە نەخۆشییەكانی دڵ دەكات، چونكە كۆلیسترۆڵی زیانبەخش یەكێكە لە فاكتەرە سەرەكییەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بەهۆی ئەو دژە ئۆكسانانەی كە تێیدایە مەترسی جەڵتەی دڵیش كەمدەكاتەوە. *قەبزی كەمدەكاتەوە: لەبەرئەوەی برۆكلی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەكان و دژەئۆكسان، یارمەتیدەرێكی باشی ئەركەكانی ڕیخۆڵەیەو تەندروستی كۆئەندامی هەرس دەپارێزێت. خاك - س/ صحتك بالدنیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure