ترێ به یه‌كێك له‌و میوانه داده‌نرێت كه سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه, به‌پێی وته‌ی شاره‌زایانی خۆراك ترێ ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵێك ڕه‌گه‌زی خۆراكی بۆیه كۆمه‌ڵێك سوودی هه‌یه ئه‌وانیش بریتین له: ١-كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری زیانبه‌خش. ٢-ده‌بێته هۆی چالاككردنی مۆخ و ڕێگری ده‌كات له توشبوون به زه‌هایمه‌ر. ٣-ماده‌ی ڕیشاڵی سروشتی و پڕۆتین تێیدا كه بۆ به‌هێزبوونی بیری مرۆڤ به‌سووده. ٤-بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرانی هه‌رس به‌سووده‌و ڕێگری ده‌كات له توشبوون به شێرپه‌نجه. ٥-به‌هۆی بوونی ڤیتامین B و خوێ و پۆتاسیۆم و كالیسیۆم و سۆدێوم تێیدا، ئه‌مه‌ش به‌وه جیاده‌كرێته‌وه توانای به‌هێزی هه‌یه بو پاراستنی ده‌ماره‌كان. ٦- به‌هۆی بوونی ڤیتامین E تێیدا بۆ گه‌شه‌ی قژ به‌سووده. ٧-یارمه‌تی به‌هێزبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌دات, ده‌وڵه‌مه‌نده به كاربۆهێدرات، هه‌ربۆیه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ شه‌كره‌كان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure