22/6/2020 02:12 PM

ئەو کارانە ئەنجام بدە و شاد بژی

سترێس و ناجێگری باری دەرونی لەگەڵ ئازاردا بەشێوەی بازنەیەکی داخراون، ھەر کاتێک دۆخی یەکێکیان تێکبچێت بەدوای خۆیدا ئەوی تریان تێکدەچێت، واتە کە باری دەرونی شڵەژاو بێت ئازار بەدوای خۆیدێنێت و بەپێچەوانەشەوە، هەربۆیە گرنگە بزانیت چۆن کۆتایی بە سترێس و دڵەراوکێکانت دەهێنیت و لەپێناو خۆشی ژیانت و تەندروستیت، بە لەبیرکردنی ئەو حەوت شتە دەتوانیت ژیان بەشێوەیەکی ئاسانتر ببینیت.
*هەموان هاوڕێ یان کەسێکی خێزانەکەیان بەمشێوەیەیە، باشترە لێیان دوربکەویتەوە و گوێیان بۆ نەگریت، چونە کاریگەری لەسەر دەرونی تۆش دروستدەکەن و توشی فشارت دەکەن.
*بێگومان ئاسان نییە کەسانی چواردەورت ببنە هۆی تێکدانی پلانەکانت و بەوشێوەیە نەبێت کە خۆت دەتەوێت، بەڵام پێویستە لەوە تێبگەیت هەر کەسێک رێگەی جیاوازی هەیە بۆ ژیانکردن و نابێت هەوڵبدەیت کۆنتڕۆڵیان بکەیت.
*هیچ کەسێک نایاب نییە، هیچ کەسێکیش بێکەموکوری نییە، بۆیە هەوڵمەدە هەمیشە باشترین بیت و ئازاری خۆت بدەیت، تەنیا ژیانی ئاسایی خۆت بژی.
*گرنگ نییە کارەکەت هەر شتێک بێت، ئەگەر هەست دەکەیت فشارێکی بۆ دروستکردویت بەشێوەیەک کە ژیانی لێتاڵ کردویت و خۆشی لە ژیانت نابینیت باشترە دەستبەرداری بیت.
*راستە پارە دەتوانێت زۆر کارەکانت بۆ بەڕێ بکات بەڵام ناتوانێت دڵخۆشیت بۆ بەدەستبهێنێت، بۆیە بەردەوام خۆت ماندومەکە و بیری لێمەکەرەوە.
*کەسانی چواردەورت قسە لەسەر هەمو شتێک دەکەن و بڕیار لەسەر هەمو شتێکت دەدەن بێئەوەی بەو رێگایانە رۆشتنبن کە پیایدا تێپەڕبویت، بۆیە گوێیان پێمەدە و فەرامۆشیان بکە.
*ئەگەر خۆت بە کەسێکی دیکە بەراورد بکەیت بێگومان سەرنجی ئەو شتانە دەدەیت کە ئەوان هەیان و تۆ نیتە، لەبیری بکە، ژیانی خۆت و خودی خۆتت خۆشبوێت و خۆت بە هیچ کەسێک بەراورد مەکە.

 

سەرچاوە: artofhealthyliving

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved