22/6/2020 02:18 PM

چۆن بە یەک خولەک خەوت لێ دەکەوێت؟

ئەگەر نیگەرانیت یان سترێست هەیە، بەهۆیەوە ناتوانیت بخەویت و گرفتت بۆ دروستبوە، دەتوانیت بە چەند رێگەیەک مێشکت ئارام بکەیتەوە و دڵەراوکێت کەمبکەیتەوە. لەدرێژەدا باس لەوە دەکرێت کە چۆناوچۆن لە ماوە یەک خولەکدا دەتوانی بخەویت.

شێوازی "4-7-8" بەکاربهێنە
1. بەهێواشی هەناسە هەڵبمژە بۆماوەی 4 چرکە.
2. هەناسەکەت رابگرە بۆماوەی 7 چرکە.
3. هەناسەبدەرەوە بۆماوەی 8 چرکە.

رێگەیەکی ئاسان و کاریگەرە، چەند جارێک دوبارەی بکەرەوە، کاتێک بەهێواشی هەناسە دەدەیت و هەوا وەردەگریت، پشو بە دەمارەکانت دەدەیت و لێدانی دڵت خاودەبێتەوە، بە زویی ئارامت دەکاتەوە، خانەکانی مێشکت خاودەبنەوە و دەمارەکانت چالاکیەکانیان کەمدەکەنەوە، بەمەش زو خەوتلێدەکەوێت، ئەمەش چارەسەرێکی کۆنی هندیەکانە و لە پێشودا وەکو وەرزشی یۆگا سودی لێبنراوە بۆ کەمکردنەوەی دڵەراوکێ و سترێس و ئارامبونەوە.

بۆئەوەی کاریگەری زیاتری هەبێت دەتوانیت سود لەم تێکه‌ڵەیە ببینیت، یارمەتی ئارامبونەوەی مێشک و جەستە دەدات.
1\4ی کەوچکێک هەنگوین
1\8ی کەوچکێک خوێی دەریا
یەک کەوچک زەیتی گوێزهندی
ئەم پێکهاتانە لەگەڵ پەرداخێک ئاوی شلەتێن تێکه‌ڵبکە و بیخۆرەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved