به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و سهرپیچیكردن له رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمامیهت هه‌شت شوێن داده‌خات. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی 2ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و سه‌رپێچیكردن له بڕیار‌و رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌شت شوێنی كاركردن داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌رووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه. وتیشی: شوێنه داخراوه‌كان له كافتریا‌و گازینۆ، په‌یمانگا، سارده‌مه‌نی و شیرینی، پێكهاتوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی، به‌هه‌مانشێوه لیژنه‌كان (14) شوێنی سه‌رپێچیكاری تريان داخستووه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure