22/6/2020 09:52 PM

داهاتی کەلوپەلە گرانبەهاکان بۆ روبەڕووبونەوەی کۆرۆنا

خانەی جولیان بۆ فرۆشتنی کەلوپەلە دەگمەن و گرانبەهاکان، بە هاوکاری رێکخراوی (MusiCares COVID-19) لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە مانگی سێپتەمبەر بەڕێوەدەچێت، چەندین شتی گرانبەهای کەسێتی و هونەرمەندانی بواری سینەماو میوزیک و گۆرانی جیهانی نمایشدەکات و داهاتەکەشی تەرخاندەکات بۆ روبەڕووبونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەرچەندە خانەی جولیان تائێستا شێوەو جۆری ئەو کەلوپەلانەی ئاشکرا نەکردووە کە دەیانخاتە زیادکردنی ئاشکراوە، بەڵام لە لیستێکیدا ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردۆتەوە کە کەلوپەلە گرانبەهاکانیان نمایشدەکرێت، لەوانەش: بیلی ئیلیش، بلیک شیلتۆن، ئۆزی ئۆزسبۆرنی، شارۆن ئۆزسبۆرنی، باربارا ستریسند، رۆبێرت بلانت) و چەندین هونەرمەندو کەسێتی تر.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved