23/6/2020 11:12 PM

سلێمانی دێرینه‌كانی تۆپی پێ له‌ خولێك كۆده‌كاته‌وه‌

له‌ یاریگای سه‌رچناری شاری سلێمانی، شه‌وانه‌ خولێكی تۆپی پێی دۆستانه‌ی  به‌هێز به ‌به‌شداری شانزه‌ تیپ له‌ وه‌رزشكاره‌ دێرینه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وربه‌ری به‌ ناوی با فێربین له‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ خوله‌كه‌ ده‌یان یاریزانی ناسراوی كوردستانی تێدایه‌، خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌رزشكارو راهێنه‌ر ڕێباز سدیقه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ خوله‌كه‌، رێباز سدیق وتی، ئامانجی خوله‌كه‌ رێزگرتنه‌ له‌ ماندوبوونی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی پێشوو هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك هانده‌ر یان وه‌رزشكاری ئێستا‌ن له‌وانه‌ فێربن كه‌ رێچكه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتن بگرن، ئه‌نجام و شكست قبوڵبكه‌ن.

وتیشی: ئێستا به‌ره‌و قۆناغی دووه‌م ده‌رۆین و ده‌گه‌ینه‌ قۆناغی دووه‌م كه‌ هه‌شت تیپ ده‌مێنێته‌وه‌و یارییه‌كانیش له‌ ئاستێكی به‌رز به‌رێوه‌ده‌چێت.

ئه‌وه‌شی وت: خوله‌كه‌ یاسای خۆی هه‌یه‌و له‌ 38 ساڵ كه‌متر ناتوانێت به‌شداری بكات و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به‌ سیستمێكی رێكوپێك و ده‌روات و هه‌ر یارییه‌كیش یاریزانێكی ناسراو یان كه‌سایه‌تيیه‌كی دیار هه‌ڵده‌سێت به‌ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی یارییه‌كان.

خاك - هه‌رێز جه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved