میدیا ره‌سمییه‌كانی چین بڵاویانكرده‌وه كه په‌یمانگای ووهان بۆ به‌رهه‌مه بایه‌لۆژییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای ساینوفارمای چینی، تاقیكردنه‌وه‌ی جۆرێك له ڤاكسینی دژه كۆرۆنای له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجامداوه‌و له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه. راشیگه‌یاندووه، ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ریخستووه كه سه‌لامه‌ته‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه ده‌رنه‌خستووه كه له‌سه‌ریان تاقیكراوه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه له‌پاش تێپه‌ڕبوونی 28 رۆژ به‌هۆی ڤاكسینه‌كه‌وه جه‌سته‌یان به‌رگری له‌دژی ڤایرۆسه‌كه په‌یداكردووه. ئاشكراشی كردووه، له ئێستادا ئه‌و ڤاكسینه چووه‌ته قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان، كه تیایدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت بۆ به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌بازاڕی ڤاكسینه‌كه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure