خواردنی گۆشتی ماسی یان ئۆمێگا3 بۆ زۆربه‌ی كه‌سه‌كان گرنگه به‌تایبه‌تی خانمانی دووگیان، هه‌ربۆیه گرنگه ئه‌و خانمانه‌ی دووگیانن گرنگی زۆری پێبده‌ن و رۆژانه بڕێكی پێویستی لێ بخۆن. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌باره‌ی گرنگی ئۆمێگا3 بۆ خانمانی دووگیان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه پێویسته ئه‌و خانمانه له رۆژێكدا بڕی 200 بۆ 300 گرام ئۆمێگا3 بخۆن، به‌وپێیه‌ی ته‌ندروستی منداڵه‌كه باش ده‌بێت و هه‌روه‌ها گرنگیشی بۆ جه‌سته‌ی دایكه‌كه هه‌یه‌و به‌رگریی به‌هێز ده‌بێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، به‌وپێیه‌ی خانمانی دووگیان زۆركات توشی نائارامی یان توڕه‌بوون ده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته ئۆمێگا3 بخۆن، چونكه ده‌بێته هۆی هێوركردنه‌وه‌یان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئارامبوونه‌وه‌و مێشكیان ده‌بێت. خانمانی دووگیان ده‌توانن رۆژانه گۆشتی ماسی بخۆی بۆ وه‌رگرتنی بڕی پێویستی ئۆمێگا3 بۆ جه‌سته‌یان، یان ده‌توانن به‌شێوه‌ی حه‌پ له ده‌رمانخانه‌كان وه‌ریبگرن و به‌پێی رێنمایی پزیشك به‌كاریبهێنن. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌گه‌ر له‌كاتی دووگیانی‌دا خانمان گرنگی به ئۆمێگا3 نه‌ده‌ن، ئه‌وا پێده‌چێت ببێته هۆی له‌بارچوونی منداڵه‌كه‌ی، یاخود كه منداڵه‌كه‌ی له‌دایكبوو پێده‌چێت چاوی كز بێت یاخود گه‌شه‌ی ئێسكه‌كانی وه‌كو پێویست نه‌بێت و له دواڕۆژدا ببێته هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی. خاك - لانه كاشان س/ المرأة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure