پەتپەتێن یەکێکە لەو وەرزشانەی دەتوانیت لە هەر کات و لەهەر شوێنێکدا بێت بیکەیت، چونکە بۆشیاییەکی زۆری ناوێت و پێداویستی زۆری ناوێت، هاوکات سودی تەندروستی گرنگی هەیە. پەتپەتێن بەهۆی ئەوەی ژمارەی لێدانەکانی دڵ زیاد دەکات، دەبێتە هۆی بەهێزبونی دڵ، یارمەتی سوتاندنی کالۆری دەدات و مەترسی توشبون بە قەڵەوی کەمدەکاتەوە، لەماوەیەکی کەم کێش دادەبەزێنێت.هەروەها ئەم وەرزشە ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام بکرێت ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە و شەکرەی جۆری دوەم کەمدەکاتەوە کە بەهۆی قەڵەوییەوە ئەگەری توشبونیان هەیە. پەتپەنێن بۆ ماوەی 1 خولەک 15 بۆ 20 کالۆری دەسوتێنێت، واتە ئەگەر بۆماوەی 15 خولەک ئەنجامیبدەیت 200 بۆ 300 کالۆری دەسوتێنیت. چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی پەتپەتێن دەکەن: *شوێنێکی کراوە هەڵبژێرە بۆ یاریکردن، بالکۆن یان باخچە بیرۆکەیەکی زۆر باش دەبێت. *دڵنیا بەرەوە لەوەی لە کاتی یارکردن منداڵ نزیکت نەبێت. *لە جۆری ئەو پەتە دڵنیا بەرەوە کە هەڵیدەبژێریت. *لە سەرەتادا بە ژمارەی کەم دەستپێبکە، بەتایبەتی ئەگەر بۆماوەیەکی زۆرە وەرزشت نەکردوە، هەفتەی یەکەم 5 خولەک ئەم وەرزشە بکە، هەفتەکانی دواتر زیادی بکە.
سەرچاوە: Acefitness
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure