24/6/2020 08:52 PM

نۆكیا 1233 كارمه‌ندی خۆی ده‌رده‌كات

به ‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی كۆمپانیای نۆكیا 1233 كارمه‌ندی خۆی ده‌رده‌كات.

له ‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆمپانیای نۆكیا ڕایگه‌یاندووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی خۆی كه‌مبكاته‌وه و هاوكات داهاته‌كانی ڕێكبخاته‌وه،‌ بڕیاریداوه‌ 1233 كارمه‌ندی خۆی ده‌ربكات.

له ‌ئێستادا كۆمپانیای نۆكیا سێ هه‌زارو 624 كارمه‌ندی هه‌یه‌و بڕیاره‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی كارمه‌نده‌كانی ده‌ربكات.  هاوكات بڕیاریشداوه‌ كه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ 500 ملیۆن یۆرۆ له‌ خه‌رجییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved