25/6/2020 02:31 PM

لە ناخۆشییەکاندا چۆن خۆشی ئەدۆزیتەوە؟

هەندێک دەڵێن ژیان سەرانسەر رەنج و ئازارە و هەندێکیش لایان وایە ژیان گۆڕەپانی چێژ و خۆشییە. دیارە هەر دوو لا لە بۆچوونەکەی خۆیاندا توندڕەون و ئاستی مامناوەندی ئەم دوو بیرۆکەیە باشترین ساحەیە بۆ ژیان. بەڵام گەیشتن بەم ئاستە مامناوەندە پێویستی بە هەندێک کردە هەیە کە دەبێ بەردوام ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی ئەم هاوسەنگییە نەشێوێت و چێژەکانی ژیان زیاتر بێنە سەر رێمان. لەدرێژەدا هەندێک لەو کردانە دەخەینە روو.

*لەگەڵ کەسانی دڵخۆش و ئەرێنی مامەڵە بکە، زۆرینەی کاتەکانت لەگەڵ ئەوان بەسەر بەرە.
*تەماشای یادەوەرییە کۆنەکان بکەرەوە یان ئەو شتانە بەبیری خۆتبهێنەرەوە کە دڵخۆشییان دەکردیت.
*کاری خۆبەخشانە ئەنجامبدە و بە گروپ کاربکە.
*هاوکاری کەسانی دیکە بکە و یارمەتییان بدە لەهەر رویەکەوە بێت.
*بیر لە شکستەکان مەکەرەوە، کاریان لەسەر بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشچونت.
*خۆت فێری پیشەیەکی نوێ بکە.
*وەرزش بکە و سیستمی خۆراکیت رێک بخە.
*شەوان تا درەنگ مەمێنەرەوە، بەڵکو زو بخەوە و بەیانیان زو هەستە.

 

سەرچاوە: messymotherhood

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved