25/6/2020 09:53 PM

WHO: پێویسته‌ ئۆكسجین بۆ توشبووانی كۆرۆنا دابینبكرێت

تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبرسیوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: كاراترین رێگا بۆ رزگاركردنی گیانی توشبووانی په‌تای كۆڤید-19 بریتییه‌ له‌ دابینكردنی ئۆكسجین بۆ توشبووان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌فتانه‌ به‌ نزیكه‌یی ملیۆنێك توشبووی كۆرۆنا له ‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆمار ده‌كرێن، ئێستا جیهان رۆژانه‌ پێویستی به‌ 620 هه‌زار مه‌تر دووجا ئۆكسجینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هانای توشبووانی كۆڕۆناوه‌ بچێت.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved