27/6/2020 03:10 PM

شکەست هێنانی ترەمپ لە هەڵژاردنەکانی 2020ـدا

کۆڤاری ئێکۆنۆمیست ئەمساڵ بۆ یەکەم جار ئاماری پەیوەندیدار بە پێشبینی هەڵبژاردنەکانی 2020 لەلایەن ژیری دەکردەوە، بڵاو دەکاتەوە. ئەم ژیری دەسکرەدە کە چانسی سەرکەوتنی "جۆ بایدن"ـی بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکات باسی شکەست هێنانی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا دەکات.
ئەم ژیری دەسکردە بە هاوکاری پسپۆڕانی زانستە سیاسییەکان "ئەندرۆ گۆلمەن" و "مەرلین هایدمەنز" لە زانکۆی کۆلۆمبیاوە پەرەی پێدراوە و هەڵبەت "سۆرس کۆد"ـەکەی لەلایەن ئێکۆنۆمیستەوە بڵاو کراوەتەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران لەگەڵ چۆنیەتی کار کردنەکەی ئاشنا بن و هەروەها توانای گۆڕینی پێوەرەکانیان هەبێت.
ئەم ژیری دەسکردە لە کۆمەڵێک پێوەری جۆربەجۆر بۆ پێشبینی دەرئەنجامی هەڵبژاردەکانی ئەمساڵی ئەمریکا کەڵک وردەگرێت کە یەکێک لەوان راپرسییە لە خەڵکی ئەم وڵاتە. جگە لە راپرسیی نیشتمانی، لەم مۆدێلەدا لە "پرەنسیپەکان"ـیش کەڵک وەرگیراوە، واتە ئەو دەستەواژەیەی ناو زانستە سیاسییەکان کە ئاماژە بە هۆکارە پێکهاتەییە کاریگەرەکان لەسەر بڕیارانی دەنگەدەران دەکات.
بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردەنەکانی ئەمریکادا جگە لە دەنگی خەڵک، دەنگی "ئەلەکترال"ـیش گرینگییەکی زۆری هەیە. هەڵبەت دەنگی ئەلەکترال بەپێچەوانەی دەنگی خەڵک دەتوانێ ببێتە هۆی هەڵبژرادنی سەرۆک‌کۆمار. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2017ـدا بەربژێری دیموکراتەکان واتە "هیلاری کلینتۆن" دەنگێکی زیاتری لەلایەن خەڵکەوە پێدرا بەنیسبەت دۆناڵد ترەمپ، بەڵام دەنگی ئەلەکترال بووە هۆی ئەوەی ترەمپ بتوانێ بڕواتە ناو کۆشکی سپییەوە.
بە پێی نوێترین پێشبینییەکان کە لەلایەن ئەم مۆدێلەوە دەستەبەر بووە، ترەمپ لە بەرامبەر بایدندا شکەست ئەهێنێت. لە هەڵبژاردنەکاندا هەر بەربژێرێک بتوانێت 270 دەنگی ئەلەکترال بە دەست بهێنێت دەبێت بە سەرۆک کۆمار. سێ مانگ لەمەوبەر گۆڤاری ئێکۆنۆمیست ترەمپی وەکو سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان دەستنیشان کردبوو، بەڵام تێپەڕینی کات ئەم پێشبینییەی تووشی گۆڕانکاری کرد.

 

سەرچاوە: Economist

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved