27/6/2020 03:15 PM

چۆن لە جەڵتەی مێشک ئاگادار بینەوە؟

مێشک کۆنترۆڵی لەش دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت پێویستە بەبەردەوامی خوێن وئۆکسجینی پێبگات، بەڵام کاتێک بۆڕییەکی خوێن لە مێشکدا دەگیرێت یان دەتەقێت جەڵتەی مێشک رودەدات، کەدەبێتە هۆی مردنی ئەوبەشەی مێشک کە بۆڕییە خوێنەکە توشی گرفتبوە، لەئەنجامیشدا ناتوانێت فرمانەکانی ئەنجامبدات، وە کۆنترۆلی بەشێک لەلەشی یان هەموی بکات، چەند نیشانەیەک پێشوەختەی توشبون بە جەڵتەی مێشک هەیە، کاتێک هەستت بەم نیشانانە کرد راستەوخۆ پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە.

نیشانەکان:
*سڕبونی دەست، چاچ یان لای چەپی روخسار.
*گرفت لە قسەکردن و تێگەیشتن لە قسەی کەسانی دیکە.
*نیوە ئیفلیجی یان ئیفلیحی تەواو.
*کێشەی بینین لە هەردو چاوەکان.
*گێژبون و بێ ئاگایی.

بە چەند رێگەیەک بزانە کەسە توشی جه‌ڵتەی مێشک بوە:
- داوای لێبکە پێبکەنێت، ئەگەر توشی جه‌ڵتە بوبێت ناتوانێت پێبکەنێت.
- رستەیەکی سادە بە کەسەکە بڵێ وەکو ئەوەی "کەشوهەوا ئەمڕۆ خۆشە"، چەند جارێک دوبارەی بکەرەوە، ئەگەر تێنەگەیشت، ئەگەرێکی زۆر هەیە توشی جەڵتە بوبێت.
- داوای لێبکە هەردو دەستی بەرزبکاتەوە، ئەگەر جەڵتەی لێدابێت تەنیا دەتوانێت بەشێکی جەستەی بجوڵێنێت.
- داوای لێبکە زمانی دەربهێنێت، ئەگەر زمانی بە یەک لا کەوتبو ئاماژەیە بۆئەوەی جەڵتە لێیدابێت.

لەکاتی بونی ئەم چەند نیشانەیە بە خێرایی پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکە و بیگەیەنەرە نەخۆشخانە.

 

سەرچاوە: CDC

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved