28/6/2020 03:36 PM

تەنها جوانی سەرنجی پیاوان راناکێشێت

بەشێک لە خانمەکان لایان وایە تەنها بە جوانیی رخسار و لەش لار دەتوانن سەرنجی پیاوان بۆ لای خۆیان رابکێشین، بەڵام دەبێ بزانن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی تەندروست و درێژخایەن و پڕچێژتان لەگەڵ پیاوێکدا هەبێت دەبێ جگە لە جوانی سەرنجی ئەم خاڵانەش بدەن.

سەرکێشی
پیاوان ئەو خانمانەیان بەلاوە سەرنجراکێشە کە سەرکێشن و چالاکی نوێ تاقیدەکەنەوە تەنانەت ئەگەر ترسناکیش بێت.

لەخۆبوردویی
پیاوان شانازی دەکەن بەو خانمانەی بە ئاسانی چارەسەری کێشەکان دەکات و لەخۆبوردوە یان زۆرجار دەستپێشخەردەبێت لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان.

متمانەبەخۆبون
هیچ شتێک لەوە سەرنجراکێشتر نییە بەلای پیاوانەوە کە خانمان متمانەیان بەخۆیان هەبێت و خاوەنی داهاتی سەربەخۆی خۆیان بن، چاوەڕێی کەسانی دیکە نەکەن.

خاوەن متمانە
کاتێک پیاوان بیر لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری یان دانانی پەیوەندی خۆشەویستی دەکەنەوە، ئەو خانمە هەڵدەبژێرن کە متمانەی پێبکەن و دڵنیاببنەوە لەوەی خاوەن متمانەیە.

کەسێکی قسەخۆش
خانمان چەندێکیش جوانبن ناتوانن بە تەواوی دڵی خۆشەویستەکەیان بەدەستبهێنن ئەگەر کەسێکی قسەخۆش نەبن و گاڵتەیان لەگەڵ نەکەن.

کەسێکی تێگەیشتوو
پیاوان هەمیشە کەسێکیان خۆشدەوێت کە لە هەستەکانی تێبگات و بتوانێت یارمەتیدەری بێت.

کەسێکی سروشتی لە هه‌ڵسوکەوتکردن

پیاوان رقیان لەو خانمانە دەبێتەوە کە بەشێوەیەکی درامی هەڵسوکەوت دەکەت و روی راستەقینەی خۆیان دەشارنەوە تەنیا بۆ ئەوەی سەرنجی کەسانی دیکە رابکێشن، بەڵکو زیاتر ئەو خانمانەیان بەلاوە پەسەندە کە بە سروشتی خۆی رەفتار دەکات.

کەسێکی کراوە
کاتێک پیاوێک دەیەوێت خانمێک بهێنێتە ژیانیەوە دەیەوێت کەسێکی کراوەبێت و گرنگی بە خێزان و هاوڕێکانی بدات و کراوەبێت لەگەڵ چواردەوری.

خاوەن بڕیار
ئەو خانمانەی ناتوانن هیچ بڕیارێک بدەن، تەنانەت لە کاتی چونە دەرەوە بڕیاریان بۆ نادرێت لەوەی سەردانی کام رێستۆرانت بکەن بە زویی دڵی خۆشەویستەکەیان دەدۆڕێنن، چونکە پیاوان ئەو خانمانەیان پێسەرنجراکێشە کە خاوەن بڕیاری خۆیانن

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved