30/6/2020 01:33 PM

گالاکسی فۆڵد لایت

سامسۆنگ رایکەیاندووە کە خەریکی بەرهەمهێنانی وەشانێکی هەرزانبایی لە گالاکسی فۆڵدە و نرخەکەی کەمترە لە هەزار دۆلار.
گالاکسی فۆڵد 2 لە پێنجی مانگی 8ـی ئەمساڵدا پەردەی لەسەر لادەدرێت. ئەم مۆبایلە لە مۆدێلە پێشووەکەی خۆی هەرزانترە؛ بەڵام نرخەکەی 1800 دۆلارە و بۆ زۆر کەس ناکڕدرێت و لە باری ئابوورییەوە گونجاو نییە. بەپێی هەندێک راپۆرت، سامسۆنگ بەتەمایه نموونەی هەرزانبایی گالاکسی فۆڵد 2 بەرهەم بهێنێت و ناوی بنێت "گالاکسی فۆڵد لایت".
نرخی ئەم مۆبایلە 900 دۆلار ئەبێت و ئەم کۆمپانیایە بەتەما بوو لەگەڵ گالاکسی فۆڵد 2 لە پێنجی مانگی 8ـدا پەردەی لەسەر لابدات؛ بەڵام پێدەچێت پەردەلان لەم بەرهەمە خراوەتە ساڵی 2021ـەوە.
کۆمپانیای سامسۆنگ لە رابردووشدا کۆمەڵێک نموونەی هەرزانبایی لە مۆبایلە ئاڵاهەڵگرەکانی خۆی بەرهەم هێنابوو؛ بۆ نموونە گالکسی نۆت 10ـی لایت و گالاکسی 1ـی لایت. هەر بۆیە هەندێک دەنگۆ هەن کە دەڵێن ئەم کۆمپانیایە دەیهەوێت لەداهاتوودا وەشانی هەرزانبایی گالاکسی 20 با ناوی "گالاکسی 20 فن ئەدیشن" بەرهەم بهێنێت.

 

سەرچاوە: digitaltrends

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved