خانمان بە گشی لە مانگێکدا 3 جار دەگرین، بەڵام پیاوان 1 جار دەگرین، هەندێک کەس پێی وایە گریان لە لاوازیەوەیە، بەڵام بە پێچەوانەوە گریان مانای بەھێزی دەگەیەنێت، چەندین سودی تەندروستی دەبێت بە شێوەیەک دەکرێت کێشەی تەندروستی چارەسەر بکات. *ئازاری جەستە کەمدەکاتەوە و یارمەتیت دەکات بەسەریدا زاڵ ببیت. *شەوان خەویکی باشترت دەبێت، تەنانەت ئەو منداڵانی پێش نوستن دەگرین شەوان باشتر دەخەون. *سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە و هەستی ئارامبونەوەت پێدەبەخشێت. *یارمەتیت دەدات دڵخۆشببیت و هەستە نەرێنیەکانت نەمێنێت. *هۆکارە بۆئەوەی چارەسەری کێشەکانت بکەیت و دوای گریان بیرۆکەی باشترت بۆ دێت. *پەستانی خوێن نزمدەکاتەوە و مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە. *یارمەتیت دەدات دۆخە سەختەکان تێپەڕێنیت و بەزویی ئەو هۆکارە لە بیربکەیت کە نیگەرانی کردویت.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure